ئەنجومەنی پارێزگا بەدواداچوون بۆكێشەو گرفتەكانی  قەزای ( پێنجوێن) دەكات   
(رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی) بە هاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسیNED) هەستا بە ئەنجامدانی حەوتەمین گفتوگۆی كراوە لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا‌و  بەشێك لە دامودەزگاو رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی‌و هاووڵاتیاندا لە سنوری  قەزای (پێنجوێن)،
سەرەتا بەڕێز (زانا رەحمان) قائیمقامی قەزای (پێنجوێن) وتەیەكی پێشكەش كردو سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا كرد كە رووبەڕوو لەگەڵ هاووڵاتیاندا گفتوگۆ لەسەر كێشەو گرفتەكانی ناوچەكە دەكەن، هەروەها لە كۆتایشدا سوپاسی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی كرد لەبەرامبەر ئەنجامدانی چالاكییەكی لەوجۆرە‌و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ئەمە هەلێكە باشە بۆ گەیاندنی داواكاری و كێشەو گرفتەكانی قەزاكەمان بە لایەنی پەیوەندیدار بە وئومێدەی  لەكۆتاییدا بەسوودی هاووڵاتیان كۆتایی پێبێت،  لەگفتگۆكراوەكەدا كە دوو كاتژمێری خایاند گفتوگۆیەكی فراوان لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و ئامادابوواندا دروست بوو، لەسەر ئەو كێشەو گرفتانەی كە لە قەزاكەدا هەن، ئەم جگە لە ئاڕاستەكردنی چەند رەخنەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگاو ئەدای ئەنجومەنەكە، لەهەمانكاتیشدا چەندین پێشنیار خرانە بەردەست ئەندامانی ئەنجومەن‌و لەبەرامبەریشدا ئەندامانی ئەنجومەن بەڵێنیاندا كە بەدواداچوون بۆ كێشانە بكەن كە لە سنوی دەسەڵاتی ئەنجومەندان. 
شیاوی باسە ئەم چالاكییە لەچوارچێوەی  پڕۆژەی (بەهێزكردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیاندا)یە كە لەلایەن رێكخراوی (NED) پاڵپشتی دەكرێت.
لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە ئەم بەڕێزانە ئامادەی گفتۆكراوەكە بوون: 
1. بەرزان محمەد ساڵح
شایەنی باسە پێشتر(رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)  لە هەر شەش قەزای (رانیە – شارەزوور- چەمچەماڵ – دوكان- دەربەندیخان- سەیدصادق) شەش چالاكی هاوشێوەی ئەنجامدا، بڕیاریشە لە داهاتوودا (سێ) گفتوگۆی كراوەی تر ئەنجام بدرێن.












SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft