(15) ئەندامی ئەنجومەن داوای بانگهێشتکردنی پارێزگار بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن پارێزگای سلێمانی دەكەن
(15) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسراوێكیان ئاڕاستەی دەستەی سەۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كردووە سەبارەت بە بانگهێشتكردنی پارێزگاری سلێمانی بەوەكالەت سەبارەت بە چەند پرسێك، لە داواكاریەكەی ئەندامانی ئەنجومەندا هاتووە:
به‌پێی برگه‌ی ( 13) له ماده‌ی ( 18)ی په‌یره‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ، ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه واژۆمان كردووه له خواره‌وه به مه‌به‌ستی بانگهێشت كردنی پارێزگار به وه‌كاله‌ت له سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواروه :
1. پێدانی موڵه‌ت به هێنانی به‌نزین بێ ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای سووته‌مه‌نی ئاگادار بێت ، به‌شێك له‌و به‌نزینه‌ی كه هاورده ده‌كرێت كوالیتیه‌كه‌ی خراپه .
2. پێدانی موڵه‌ت به كارگه‌ی غاز‌و ده‌ست كاری كردنی نوسراوی لیژنه‌ی باڵای سووته‌مه‌نی له په‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكه .
3. ناداد په‌روه‌ره‌ی له پێدانی موڵه‌تی به‌نزین و بێ ئاگای بوونی لیژنه‌ی باڵای سووته‌مه‌نی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی .
4. كار نه‌كردن به رێنمای لێژنه‌ی باڵای سووته‌مه‌نی كه دوای چه‌ندین كۆبونه‌وه ده‌رچووه له بواری ( سوته‌مه‌نی ، به‌نزین خانه ، كارگه‌ی غاز و خه‌زانی سووته‌مه‌نی ) ، كار كردن له سه‌ر بنه‌مای مه‌ركه‌زی كه ئه‌نجومه‌ن ئاگادارناكرێتهوه له‌م بابه‌تانه سه‌ره‌وه .
پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە ئاخۆ پارێزگاری سلێمانی بەوەكالەت دێتە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەن یان نا؟ ئەگەر نەهات هەڵوێستی ئەنجومەن چی دەبێت؟ و وەڵامی بۆهاووڵاتیان چی دەبێت؟