ئەنجومەنی پارێزگا كۆبونەوەی سی وحەوتەمین ئەنجام دەدات
بڕیارە رۆژی (سێ شەممە) بەرواری (18.7.2017) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبونەوەی ژمارە(37) ئەنجام بدات، یەكێك لە تەوەری كۆبوونەوەكە بریتیە لە لە گفتوگۆكردن لەسەر یاداشتێك كە لە لایەن (20) ئەندامی ئەنجومەنەوە ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی كراوە، سەبارەت دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی پارێزگا‌و پێشێلكاریە یاساییەكانی ئەنجومەنو چۆنییەتی چارەسەر كردنیان‌و پڕكردنەوەی بۆشاییە كارگێڕییەكانی سنوری چالاكی دەسەڵاتی ئەنجومەن. ئەم یاداشتە لەلایەن (20) ئەندامی ئەنجومەن لە فراكسیۆنە جیاوازەكانەوە لە (20.6.2017) دا ئاڕاستەی ئەنجومەن كراوە.
تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەش پەسەندكردنی داوای بەخشینی (د. فەرهاد تۆفیق) لە ئەندامێتی ئەنجومەن، ئەمەش وەك جێبەجێكردنێك بۆ رێككەوتنی سیاسی نێوان هەرسێ حزبەكانی (سۆسیالیت دیموكراتی كوردستان، شیوعی كوردستان، زەحمەتكێشانی كوردستان).
تەوەری سێیەمی كۆبوونەوەكە تایبەت بە گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەی سیستمی لامەركەزی.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، كه واژۆی (ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای له‌سه‌ره، داوا لهسكرتێری ئه‌نجومه‌ن كراوه، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ئاگادار بكاته‌وه، كه رۆژی سێشه‌ممه 18-7-2017، له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئاماده‌بن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی سی‌و حهوتهمین كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كاتژمێر 10:00ی پێشنیوه‌ڕۆ ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بن.