رۆژی پێنج شەممە - بەرواری (20.7.2017) ، سەنتەری پەڕەپێدانی دیموكراسی ورێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان‌ بە هاوكاری ێكخراوی (UNDP) گفتوگۆیەكی كراوەی ئەنجامدا، لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و رێكخراوە ناحكومیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە دوو تەوەر:
تەوەری یەكەم/ رۆڵی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە داكۆكیكردن لە مافی كەمینەكان.
تەوەری دووەم/ رۆڵی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و پیوەندی لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی
لەم گفتوگۆكراوەدا كە چوار كاتژمێری خایاند، گفتوگۆیەكی چڕ كرا لەسەر تەوەرەكانی چالاكییەكە، لەكۆتایشدا بەشداربووان رێككەوتن لەسەر دیاریكردنی چەند میكانیزمێك بۆ بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندی نێوان ئەنجوەمەنی پارێزگای سلێمانی‌و كەمایەتیەكان لە لایەك ‌و پەیوەندی‌و هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاردرا بە پێكهێنانی دەستەیەكی هاوبەش لەنێوان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و رێكخراوەكان وبڕیاردرا لە هەفتەی داهاتوودا كۆبوونەوەیەكی هاوبەش ئەنجام بدەن بەمەبەستی جێبەجێكردنی راسپاردەكانی چالاكییەكە. 
شیاوی باسە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانییەوە ئەم بەڕێزانە ئامادەی چالاكییەكەبوون:
1. بەرزان محمد  صاڵح/ سەرۆكی لیژنەی پەیوەندیەكان‌و كاروباری ئەندامان‌و رێكخراوەكان.
2. ئامانج نەجیب شەمعون
3. زیاد كاكە رەزا
4. سەلمە فاتح تۆفیق
5. د. فەرهاد تۆفیق حەسەن.














SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft