فراكسیۆنی گۆڕان دەستەی سەرۆكایەتی نوێی هەڵبژاد‌و پێنج ئەندامیش بەشداری پرۆسەكەیان نەكرد

رۆژی چوارشه ممه 19/7/2017 بە ئامادە بوونی ژووری یاسایی وژووری هەڵبژاردن و ژووری حکومه تی بزووتنەوەی گۆڕان  دە ستەی سەرۆکایە تی نوێ ی فراکسێۆنی گۆرَان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  هەڵبژیردرا، بەم شێوەیەی لای خوارەوە::-
سە رۆکی فراکسێون / ڕیبوار احمد
جێگری فراکسیۆن/  به ناز حمە رشید
بڕیارده ری فراکسێۆن/ هاوژین ئیسماعیل 
بەڵام ئەم پرۆسەیە بەدوای خۆیدا كاردانەوەی دروستكرد، ئەویش بەهۆكاری ئەوەی بۆچی هەر (12) ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئامادەی پرۆسەی هەڵبژاردنەكە نەبوون؟  لەكۆی (12) ئەندامی ئەنجومەنی  فراكسیۆنی گۆڕان تەنها (7) ئەندام ئامادەی دەنگدانەكە بوون كەبریتیبوون لە (ئەنوەر تاهیر، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، رێبوار ئەحمەد، بەناز حەمەرەشید، هاوژین ئیسماعیل، غالب محمەد عەلی، سێوە حەمە خضر).
(ڕیبوار احمد) سە رۆکی نوێی فراکسێونی گۆرَان، تایبەت بە سایتی (كوردستان بۆ هەمووان)ی راگەیاند" هەڵبژاردنی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان یان دەستەی سەرۆكایەتی فراكسیوان دوای تەواو بوونی خولی یەكەمی سەرۆكایەتی ئەنجومەن، وپێدانی نوسراوی فەرمی بە ژووری هەڵبژاردن و ژووری حکومه تی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوان پێیان باشبوو كەوەك خۆیان بمێنێتەوە تاوكو ئێستا.
ئێمە وەك ئەندامانی ئەنجومەن كۆنوسێكمان پێشكەش كردووە كە واژوومان كردووە كە كە سەرۆكی فراكسیۆنی دەوری بێت، بەڵام وەك دەستوری ناوخۆ هیچ خاڵێكی تیا نیە .
سەبارەت بە بەشداریكردنی بەڕێز (ئەنوەر تاهیر) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا لە پرۆسسەی دەنگدانەكەدا، رێبوار ئەحمەد وتی"بەڵێ‌ (ئەنوەر تاهیر) ئەندامی فراكسیۆن نیە ئاسایی بە حوكمی ئەوەی گۆڕانە و لەڕێی گۆڕانەوە چووەتە دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەگەر گۆڕان نەبوایە چۆن ئەكرا بە جێگری سەرۆكی ئەنجومەن؟ بە پێی لیستەكان و ریزبەندی لیستەكان و ئەندامانی لیستەكە سەرۆك بەشداری كردووە وەك پشكی گۆران و بەپێی یاسا.
سەبارەت بە بەشداریكردنی (د. هەڤاڵ ئەبوبەكر) لە پرۆسەی دەنگدانەكەدا، ناوبراو وتی"دكتور هەڤال وەك ئەندامی ئەنجومەن بەشداری دەنگدانی كردووە.لەسەر بڕیارەكانی ئەنجومەن كە دەرئەچێت واژووی هەیەو ناوی سیانی تیایە."
هەروەها سەبارەت بە بەشدارینەکردنی (پێنج) ئەندامی فراکسیۆنەکە وتی "ئاساییە هەر ئەندامێك بەشداری نەكات و ئەندامان ئازادن بە دەنگدان یان دەنگ نەدان"
هاوكات رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان، پەیوەندیكرد بە یەكێك لەو (پێنج) ئەندامەی كە بەشداری هەڵبژاردنەكەیان نەكردووە، سەبارەت بە هۆكاری بەشدارینەكردنیان  بە سایتی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی رایگەیاند
" ئێمە كە بەشداری ئەو پرۆسەیەمان نەكرد مەبەستمان سەروەری یاسا بووە، چونكە یەكێك لە بنەماكانی دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان، سەروەری یاسایە، ئێمە تێبینیمان لەسەر بەشداری بوونی هەریەكە لە ( د. هەڤاڵ‌و كاك ئەنوەر) هەبووە.
یەكەم: د. هەڤاڵ هەڵبژێردراوە بۆ بۆ پۆستی پارێزگا، لەو رۆژەوەی متمانەی وەرگرتووە، بەشداری هیچ كارو چالاكییەكی ئەنجومەنی نەكردووە، هەروەها ماوەی یاسایی بوونی وەك پارێزگار بەسەر چووە، هەتا بەرواری (10/9/2016) "، تائێستاش لە هەندێ بۆنەدا وەك پارێزگار خۆی ئەناسێنێ. و تائیستاش بەهەمان شێوە ماوەتەوە كەئەمەش لەدەستوری گۆرَاندا هاتووە، نابێت یەكێك پۆستی حكومی هەبێت بەشداری كارو چالاكی حیزبی بێت.
دووەم/ بەشداربونی ئەنوەر تاهیر، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن، كاتێك ئەندام ئەنجومەنێك، پۆستێكی سەرۆكایەتی وەرئەگرێ، لەوە دەرئەچێ كارو چالاكییەكانی وەك ئەندامێكی فراكسیۆن بێت، واتا ئەبێت هەموو فراكسیۆنەكان وەك یەك سەیر بكات، بەتایبەتی پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەن، كاروباری هەموو لیژنەكان جێبەجێ دەكات، كە ئەمەش بێبەش بوونە لە كارو چالاكی فراكسیۆن، كە هەڵبژاردنی سەرۆك یەكێكە لە كارەكانی".
ئەو ، پێنج ئەندامەی بەشداری دەنگدانەكەیان نەكرد بریتین لە (بەرزان محەمەد، هاوسەر هۆشیار، دیلمان عەزیز، رەسوڵ عەبدوڵڵا ، محەمەد عەبدولوەهاب).






SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft