ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای جێبەجێكردنی یاسا دەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای جێبەجێكردنی یاسا دەكات، لە ئەنجومەنی پارێزگاو لایەنە پەیوەندیدارەكان، (ئەكرەم شەریف) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە بابەتێكیدا بە ناونیشانی (داوایەکی تەواو یاسایی و ڕەوا) داوا لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكات كە هەوڵەكانیان  لە تەنها قسەكردنەوە ببنە بواری جێبەجێكردنەوە،
هەروەها ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا لە بەشێكی نووسینەكەیدا سەبارەت بەدانای پارێزگار، دەڵێت "" لە یاساکەدا زۆر بە ڕوونی چۆنیەتی و شێوازی دانان و هەڵبژاردنی پارێزگار و دوو جێگرەکەی دەست نیشان کراوە ، بۆیە ڕاڤە و کاری نایاسایی جێگەی نابێتەوە ، تکایە ! ،لە کاتی چەند بارە بوونەوەی ناکرێ جارێکی تر ئەنجومەنی پارێزگا لێی بێدەنگ بێ .
شیاوی باسە تائێستا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نەیتوانییەوە كێشەی دیاریكردنی پۆستی پارێزگار چارەسەر بكات.
بۆ خوێندنەوەی تەواو بابەتەكە كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكە.

http://www.keodd.org/wtarview?wtar=10017&auther=4

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft