ڕێکەوت زەکی  ئـەندامی ئـەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆشیاریدەدات لە بارەی گەندەڵییەك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی سلێمانی، بەوەی خەریکە تەندەرێکی ٤٤ ملیار دیناری بۆ کۆمپانیایەک بگونجێنرێت، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا لە سەرەتادا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە (بەھۆی زاڵبونی ئـەجێندای دیکەوە بەداخەوە خەریکە ھەوڵەکان ئـەنجامی نابێت بۆیە پێویستمان بەھەموو ویژدان زیندویەکە بۆڕێگریکردن لەم نادادپەروەریە لەپرۆژەیەکی ئـاوا گەورەی ژینگەییدا لەپێناو کارئـاسانی بۆ کۆمپانیایەک....)، هەروەها لەبەشێكی تری بابەتەكەهاتوو كە(بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی نەیتوانی وەڵامی باوەڕھێن بداتەوە کە قەناعەتمان پێبھێنێت و وتی سورەبێت لەسەر ھەنگاوەکانی، تەنانەت ڵەوەڵامی گۆڕینی شوێنی کارگەی ڕیساکلینەکەدا وتی کەپارەی دروستکردنی شەقامەکەیان نییە کەچی لەتەندەردا دروستکرنی شەقامەکە لەسەر کۆمپانیاکەیە! تۆ بڵێی بەڕێزیان تەندەرەکەی بەوردی نەخوێندبێتەوە کەخۆی زۆر شانازی بەوەوە دەکات کەجێ پەنجەی ئـەوی پێوە دیارە!!
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتكە تكایە كلیك لەسەر ئەم لینكە خوارەوە بكە:

http://www.keodd.org/wtarview?wtar=10019&auther=4004

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft