غالب محەمەد: بەڕێوبەری بەرێوبەرایەتی نەوت و كانزای سلێمانی بەرپرسە لە هاتنە ژورەوەی بەنزینی خراپ.
رێكەوت محەمەد:  بەڕێوبەری بەرێوبەرایەتی نەوت و كانزای سلێمانی حساب بۆ ئەنجومەنی پارێزگا ناكات. 
سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی‌و ووزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ١٦ تەنكەری بەنزینی خراپیان داخڵی سلێمانی كرد، (غالب محمەد) ئاماژە بۆ ئەوەدەكات كە دوای ئەوەی شەوی ٢٦/٢٧ ڕێگریمان لێكرا لە لایەن ئاسایش بۆ چونەژووەوە بۆ ناو مەرزی باشماخ كە بە مەبەست رێگری ڕێگركردن لە هاتنە ژورەوەی ١٦ تەنكەری بەنزینی كوالیتی خراپ لە لایەن كۆمپانیا سمود وەتەن ئەمشەو بە نایاسای داخلی ناو شاری سلێمانی كرا .

١٦ تەنكەرەی بەنزینی خراپیان داخلی سلێمانی كرد 
دوای ئەوەی شەوی ٢٦/٢٧ ڕێگریمان لێكرا لە لایەن ئاسایش بۆ چونەژووەوە بۆ ناو مەرزی باشماخ كە بە مەبەست رێگری ڕێگركردن لە هاتنە ژورەوەی ١٦ تەنكەری بەنزینی كوالیتی خراپ لە لایەن كۆمپانیا سمود وەتەن ئەمشەو بە نایاسای داخلی ناو شاری سلێمانی كرا ، ئەو لایانانەی كە بەرپرسن لە هاتنە ژورەوەی ئەو بەنزین خراپە ئەم مانەی خوارەوەن. :
١-بەڕێوبەری بەرێوبەرایەتی نەوت و كانزا سلێمانی لەبەر خاتری خاتر داران بەدڵی خۆیان رێژەكان و ئیستانداردەكان دەگۆڕن .
٢.بەریوبەری ئاسایشی پێنجوێن كە سەر بە ئاسایشی سلێمانیە ڕێگریان لە ئێمە كرد وەك بەڵی بۆ پاراستنی بەنزینی كوالیتی خراپ هاتوون نەك بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان .
٣.ئەنجومەن پارێزگار سلێمانی بەرپرسە چونكە دوو جار بە نوسراو وەك لیژنەی پشەسازی و ئەندامانی ئەنجومەن داوامان كردووە كە بەریوبەری بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزای سلێمانی بانگێشی ئەنجومەن بكرێت لە سەر ئەم كارە نایاسایانەی كە دەكرێت بەڵام هەتا ئێستابانگ نەكراوە
1. بەشێك لە یەكێتی بەرپرسە لە هاتنە ژوورەوەی ئەم بەنزینە چونكە ئەو بەرپرسانە بەپرسی یەكێتین ، یەكێتی پارێزگاری لەم بەرپرسە نا بەرپرسانە دەكەن و خوێان بێ دەنگ كردوەە .
لەلایەكی ترەوە جێگری سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی‌و ووزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، داوای بانگهێشتكردنی بەڕێوەبەری نەوتی سلێمانی دەكات بۆ بەردەم ئەنجومەنی پارێزگا، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە بەڕێوەبەری نەوت حساب بۆ ئەنجومەنی پارێزگا ناكات
(رێكەوت محمەد زەكی)  لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بابەتێكی بڵاوكردۆتەوە بەناونیشانی (ئـەگەر خوێکە بۆگەن بوو چیبکەین؟ ) ئەمەش دەقەكەیەتی:

ئـەگەر خوێکە بۆگەن بوو چیبکەین؟ 
دڵسۆزان، لەسەر دەستکاریکردنی خەسڵەتەکانی بەنزینی ھاوردەکراو لیژنەکەمان لیژنەی وزە لە ئـەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەماوەی ٨ ڕۆژدا ٢ جار بانگھێشتی بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانیمان کردووە بۆ ئـەوەی لەبەردەم ئـەنجومەن ئـامادەبێت ۆەڵامی پرسیارو گومانەکانمان بداتەوە (ھەڵبەت بەپێی یاسای ٣ ساڵی ٢٠٠٩) بەڵام ئـامادەی بەردەم ئـەنجومەن نابێت، ئـەمە جگە لەوەی پێشتر لیژنەکامان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەی کرد بەڕێزیان ئـامادەنەبوو لەگەڵ لیژنەکەمان دانیشێت! لەبری وەڵامی ڕەسمی ئـەو بەڕێوەبەرایەتیە بەداخەوە خاوەن کۆمپانیاکانی کەسوتەمەنی ھاوردە دەکەن پەیوەندیمان پێوەدەکەن! ئـایا ئـەو بێمنەتی و حساب نەکردنە بۆ ئـەنجومەن لەکوێوە ھاتووە؟ لەبەر ئـەوەیە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پێی وتون ئـەنجومەنی پارێزگاش لاتانبدات ئـێمە دەتانھێڵینەوە؟ یان بەرپرسانی پشت ئـێوەو ئـەم بازرگانیە لەئـێمە بەھێزترن؟ ڕۆژانە بەبەرچاوی ئـێمەوە بەنزینی کوالێتی خراپ بەبیانوی بەرزبونەوەی نرخی بەنزینەوە داخڵ دەکرێت ( گومان دەکرێت بەرزکردنەوەی نرخ بۆ ڕەوایەتیدان بێت بەخراپی کوالێتی) ڕۆژانە بەبەرچاومانەوە ئـۆتۆمبێلی ھاوڵاتی دەسوتێت، باسی پێکەوەنانی سەروەتی ناشەرعی دەکرێت، بۆیە لێرە بەدواوە ھەموو ڕێگاکان لەبەردەم لیژنەکەمان کراوەیە بەوەرگرتنەوەی متمانە بەغیابی ڵە بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانیشەوە، ئـەگەر ئـەوە نەکرا لیژنەکەمان لەھۆڵی ئـەنجومەن مان دەگرێت بۆ ئـەۆەی ھەموو خاوەن ویژدانێک بەتەنگ ژیان و تەندروستی ھاوڵاتیانی سلێمانی و گێڕانەوەی شکۆی ئـەنجومەنەوە بێت، ئەگەر ئـەوەشمان پێنەکرا کاری لیژنەکمان ھەڵدەپەسێرین، داوا لەسەرۆکایەتی ئـەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکەین تاوەکو بەلاداخستنی ئـەم پرسە کۆبونەوەی ئـەنجومەن لەسەر ھیچ بابەتێکی دیکە نەکرێت.






SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft