گرنگیو ئامانج لە دیاریكردنی بابەتی(هەڵس و كەوت كردن لەگەڵ كەسەكانی دەوروبەرمان لەروانگەی كارگێڕیەوە - ئەتەكێت) لەم زنجیرە ۆركشۆپانەدا لەلایەن پێشكەشكرەوە ئاماژەی بۆكرا بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
1- پێناسەی جەماوەر وەپێكهاتە و تایبەتمەندیەكەی .
2- گەشەكردنی توانا و لێهاتوییەكان بۆ هەڵس و كەوت لەگەڵ جەماوەر.
3- تێگەیشتن لە شێوازی گونجاندنی كەلتورەكان لەشوێنی كاردا.
4- ئاشنابوون بە بەریەك كەوتنە كەلتوریەكان لەژینگەی كاركردندا.
5- سەركەوتنی بەبازاڕكردی خۆت لەكارەكەتدا.
6- دڵسۆزی كار و خۆبەخت كردن لەپێناویدا.
• بۆچی هەڵس و كەوت كردن لەگەڵ كەسانی دەوروبەرمان گرنگە
1- ئێمە پێویستیمان بەكەسانی تر هەیە هەروەها بە پێچەوانەوە بۆ كاروباری ڕۆژانەمان.
2- بازرگانەكان بۆ زیادكردنی سەرمایەكانیان و بەردەوامیان لەبازاردا.
3- بەرێوبەرەكان بۆ سەركەوتنی كارمەندەكانیان وە بەرزكردنەوەی ئاستی دامەزراوەكانیان.
4- باوكان و دایكان بۆ بنیاتنانی خێزانێكی سەركەوتوو بۆ داهاتووی خێزانەكانیان.