رۆژی (یەکشەممە) بەرواری (17.9.2017) (کۆمسێونی سەر بەخۆی هەڵبژاردنەکان) هەستا بەئەنجامدانی کۆبونەوەیەک لەگەڵ ڕێکخراوە مەدەنیەکانی ناو خۆی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەمەبەستی خستنە ڕووی بەرنامەو پلانی کۆمیسێون بۆ بەرێوەبردنی پرۆسەی ریفراندۆم و هەڵبژاردن، رێنمایەکانی چاودێری ڕێکخراوەکانی ناوخۆ، گفتوگۆی کراوە لەسەر چۆنیەتی هەماهەنگی هاوکاری لە نێوان رێکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی ناخۆ و کۆمسێۆن.
کۆنفرانسەکە تایبەت بوو بە ھەماھەنگیکردنی نێوان کۆمسیۆن و ئەو ڕێکخراوانە لەکاتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمدا ، ھاوکات کۆمسیۆن داوای لە ڕێکخراوەکان کرد کە لە چاودێریکردن و بەرێوەبردنی پرۆسەکەدا ھاوکاریان بکەن
لەکۆتایشدا بریاردرا هەمئاهنگی نێوان ڕێکخراوە مەدەنیەکان و(کۆمسێونی سەر بەخۆی هەڵبژاردنەکان) بەردەوامبێت و هەروەها بریاردرا بۆردێکی راوێژکاری لەنێوان هەر دوولادا دروست بکرێت.