ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رۆژی سێشەممە 24-10-2017، لەهۆڵی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگا  كۆبونەوەیەكی نائاسایی ساز كرد، بەمەبەستی هەڵسەنگاندن‌و گفتوگۆكردن لەبارەی چەند پرسێكی هەنوكەیی.كە تایبەتن بە بارودۆخی هەرێمی كوردستان‌و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم‌و حكومەتی عێراق، لەگەڵ چەند بابەتێكی دیكە.
لەكۆبوونەوەكەدا كە نزیكەی چوار سەعاتی خایاند، گفتوگۆیەكی توند لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەن‌و دەسەتەی سەرۆكایەتیدا روویدا، بەوەی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن  بە راشكاوی داوایان دەكرد ئەنجومەن راستەوخۆ پەیوەندی بە حكومەتی عێراقەوە بكات بۆ دابینكردنی  موچەی فەرمانبەران و سوووتەمەنی پارێزگای سلێمانی نەك لەرێی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، جونكە حكومەتی هەرێم ناتوانێت بەو كارە هەستێت.
دواتریش بۆ بڕیاردان لەسەر بابەتەكانی ناو ئەجێندای كۆبوونەوەكە، هەندێك لە ئەندامكانی ئەنجومەن لەگەڵ ئەوەدا بوون كە ماوەی (15) رۆژ دیاریبكەن بۆ حكومەتی هەرێم كە وەڵامیان بداتەوە.
لەكۆتایشدا ئەنجومەنی پارێزگا بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بە:
                                                                 
1. حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسیارە لە دابین كردنی مووچە، بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنی پارێزگا بە نوسراو داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات بۆ دابینكرنی مووچە ، هەروەها وەڵامدانەوەیان لە زووترین كاتدا.                                                                          
2. حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسیارە لە دابینكردنی مووچە، بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنی پارێزگا بە نوسراو داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات بۆ دابینكرنی مووچەو هەروەها وەڵامدانەوەیان بەزووترین كات
3. ئەنجومەنی پارێزگا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان‌و رێكخراوەكان دەكات بۆ هاوكاریكردن و كاركردن بۆ ئاوارەكانی كەركوك و دوزخورماتوو.

دوابەدوای كۆبوونەوەكەش، هەردوو فراكسیۆنی گۆرَان‌و كۆمەڵی ئیسلامی روونكردنەوەیەكیان لەسەر كۆبوونەوەكە بڵاوكردەوەو ئەوان دەگیان بە بڕیارەكانی كۆبوونەوەكە نەدواوە،لەروونكردنەوەكەدا هاتووە: (...لەسەر خاڵی یەکەمی کۆبونەوەکە کە ئەنجومەنی پارێزگا داوادەکات حکومەتی هەرێم گفتوگۆ لەگەڵ بغدا بکات ئێمەوەکو هەردوو فراکسێون دەنگمان بەم بڕیارەی ئەنجومەن نەداوە چونکە ئێمە داوامان کردوەو وە باوەڕمان وایە کە دەبێت حکومەتێکی ڕزگاری نیشتیمانی لەلایەنە سیاسی یە خەمخۆرەکان و کەسایەتیە ڕۆشنبیرو پسپۆرو دڵسۆزەکان پێک بهێنرێت و ئەم حکومەتە نوێ یە گفتوگۆ لەگەڵ بغدا دەست پێبکات بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداو دابینکردنی مووچەو بودجە بۆ هەرێمی کوردستان...).
هەروەها سەبارەت بە خاڵی دووەمی ئەجێندای كۆبوونەوەكە، لەراوونكردنەوەكەدا هاتووە (سەبارەت بە خاڵی دووەم کە مووچەی فەرمانبەران ومووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی و بودجەو نەوتی سپی یە ، ئێمە وەکو هەردوو فراکسیۆن داوامانکردوە :
کە پێویستە حکومەتی هەرێم لەماوەی ۱٥ ڕۆژدا مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی و بودجەی پارێزکاکە دابین بکات وەلەئەگەری نەتوانینی دابینکردنی مووچە و بودجە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ئەوا دەبێت حکومەت ڕونکردنەوە بدات بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لەو حاڵەتەشدا ئێمە وەکوو هەردوو فراکسێۆنی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی داوادەکەین کە حکومەتی ڕزگاری نیشتیمانی داوا لە حکومەتی ناوەند عیراق بکات کەلەچوارچێوەی هەرێمی کوردستاندا مووچەو بودجە بۆ پارێزگای سلێمانی و پارێزگاکانی تر دابین بکات واتا ئیمە لەگەڵ ئەوەدا نین کە پارێزگای سلێمانی جیاببێتەوە لە هەرێمی کوردستان وسەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ بغدا بکات بۆ بەڕێوەبردنی پارێزگاکە چونکە ئەم جۆرە داواکاری یە هەرێم ئەوەندەی تر لاوازدەکات). 














SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft