راگەیاندنی سێیەم راپۆرتی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وهاووڵاتیان)
بەئامادەبوونی بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین/  سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)و بەڕێز (مەهدی مەحمود/سكرتێر‌ی ئەنجومەنی پارێزگا)‌و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن و بەڕێز (بەختیار عەبدوڵا) راوێژكاری رێكخراوی (NED)ی ئەمریكی لە هەرێمی كوردستان و باكوری عێراق و هەروەها ئەندامانی (ئەنجومەنی باوەڕپێكراوانی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا سێیەم راپۆرتی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وهاووڵاتیان) خرایەڕوو، لەو چالاكییەدا كە لەهۆڵی هوتێل تایتانیك لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو ماوەی دوو كاتژمێری خایاند، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا‌و ئەندامانی ئەنجومەن، بەوردی ناوەڕۆكی راپۆرتەكەی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان)یان تاوتوێكردو سەرنج‌و تێبینیی خۆیانیان خستەڕوو، ئەندامانی ئەنجومەني پارێزگاش رەخنەی و سەرنج و دەستخۆشی خۆیان لەسەر راپۆرتەكە خستە ڕوو 
 لەوتەیەكدا بە ڕێز (ئازاد محەمد ئەمین)سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بەكاری ئەو رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان وتی: دڵنیاین لەوەی كە ئەم رێكخراوە بەدڵسۆزی كاری كردوەو لەداهاتوشدا پەیوەندیمان دەبێت.
لەكۆتایشدا، ئەنجومەنی پارێزگا‌و رێكخراو جەختیان كردەوە لەسەر ئەوەی، لەداهاتودا بەردەوام بن لەپەیوەندیی‌و پێكەوە كاركرد، لەپێناو دەوڵەمەندكردنی هاووڵاتیان بەزانیاری.
راپۆرتەكە پیكدێت لەم بەشانەی لای خوارەوە:
ناوی كتێب: (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان... چالاكی، بەدواداچوون، هەڵسەنگاندن)
ژمارەی لاپەڕە: (340) لاپەڕە
قەبارە: (16.5سم x 23سم)
تیراژ: 1000 دانە 
ئەم راپۆرتە پێكدێت لە پێشەكییەك‌و شەش بەش بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
بەشی یەكەم: چالاكییەكانی پڕۆژەی بەهێزكردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‌و پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ هاووڵاتیان، كە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، لە ماوەی یەكساڵدا ئەنجامیداون.
بەشی دووەم: كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
بەشی سێیەم: گرنگترین رووداوەكانی ئەنجومەنی پارێزگا.
بەشی چوارەم: چالاكییەكانی ئەندامانی ئەنجومەن.
بەشی پێنجەم: هەڵسەنگاندن وپێشنیار.
بەشی شەشەم: پاشكۆكان(بەڵگەنامەكان، وێنەكان).
ئەوەی لەم راپۆرتەدا گرنگە ئەوەیە كە: 
1. راپۆرتەكە تەواو بێلایەنی خۆی پاراستووەو بەهیچ شێوەیەك بە تاكە وشەیەكیش لایەنگیری بۆ هیچ فراكسیۆن‌و ئەندامێكی ناو ئەنجومەن نەكردووە.
2. ئەوەی لە نێو چوار دیواری ئەنجومەندا روویداوە‌و بە تیمی پڕۆژە گەیشتووە خراوەتە بەردەست هاووڵاتیان.
3. جگە لە بڵاوكردنەوەی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكان‌و بڵاوكردنەوەی بڕیارەكان، هاوكات گفتوگۆوراو سەرنجی ئەندامانیش بڵاوكراوەتەوە كە ئەمەش وێنەیەكی تەواوی ناوكۆبوونەوەكە دەخاتە بەرچاوی خوێنەر.
4. وردی‌و راستی زانیاریەكان، كە بۆ هەر زانیاریەكی بڵاوكراوە بەڵگە لەبەردەستە.
5. لە هەڵسەنگاندنی ئەنجومەندا، جگە لە دەستنیشانكردنی كەموكورتی‌و خاڵە لاوازەكان، خاڵە بەهێزەكانی ئەنجومەن فەرامۆش نەكراون‌و ئاماژەیان پێكراوە.
6. ریزبەندی كراوە بۆ چالاكی ئەندامانی ئەنجومەن بەگوێرەی ئەنجامدانی زۆرترین چالاكی.
7. ئامانجی ئەم راپۆرتە بریتییە لە پێدانی زانیاری بە هاووڵاتیان‌و دەنگدەر لەسەر نوێنەرەكانیان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.























SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft