شاندێکی باڵای رێكخراوی (UNAMI)  سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد و لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەن چەند پرسێکیان تاوتوێكرد.
رۆژی پێنجشەممە ٢١-١٢-٢٠١٧، شاندێکی باڵای سیاسیی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق (UNAMI)، سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیان كردو لەلایەن (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەن و (ئەنوەر تاهیر) جێگری سەرۆک و (مەهدی مەحمود) سکرتێری ئەنجومەنەوە پێشوازییان لێکرا.
لەمیانی کۆبونەوەیەکی هاوبەشدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق كرا، بەتایبەت پەرەسەندنەکانی ئەمدواییەو خۆپیشاندانەكان لەچەند شار‌و شارۆچكەیەك.
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەهۆکاری کێشەو گرفتەکان کرد کە لەهەرێمی کوردستان دروستبوون، داواشی لەشاندی یۆنامی کرد هاوکار بێت بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە، شاندی میوانیش سوپاسی ئەنجومەنی پارێزگای کرد بۆ رونکردنەوەو پێشنیارەکان سەبارەت بەچۆنێتیی چارەسەرکردنی کێشەکان.




SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft