رۆژی شەممە 6-1-2018، بەرنامەی سێیەمی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان) بەمیوانداری بەرێز (مەهدی مەحمود محەمەد) سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
مەهدی مەحمود لەبەرنامەكەدا ئاماژەی بەوەدا نەك ئەنجومەنی پارێزگا بەڵكو ئەنجومەنی وەزیران و دامودەزگاكانی تریش نەیانتوانیوە لە ئاست خواست و داواكارییەكانی هاووڵاتیاندا بن، بەڵام تا ئاستێكی مەعقول توانیومانە كارەكانمان بكەین، بەتایبەت ئەو كارانەی بە پارە ناكرێن.
تەئكیدیشی كردەوە كە چەندین دۆسێی گەندەڵییان جوڵاندووە و بەڕێوەبەرە گشتییەكانیان بانگهێشتی ئەنجومەن كردووە، لەبارەی ئەوەش كە تاچەند گرەنتی ئەوە دەكەن ئەو لێپرسینەوەیە بۆ ململانێی حزبیی بەكارنەهێنرێت وتی: ئەندامانی ئەنجومەن حزبییانە بیر ناكەنەوە.
لەبارەی ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارییەكانیش لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئەو وتەیەی ئەنوەر تاهیر جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا كە وتبوی سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەین، مەهدی مەحمود وتی: من لە كاك ئەنوەرم پرسی و وتی لەرووی یاساییەوە ئەو ئاڵوگۆڕە یاساییە ، لەبەرئەوەی بەڕێوەبەرەكان بەوەكالەت دانراون و ئەوەش دەسەڵاتی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانە، بەڵام دەكرێت قسە و تێبینیمان لەسەر ئەوە بێت كە بۆچی پۆستەكانی سلێمانی بە وەكالەت بەڕێوەببرێن.
هەروەها لەبارەی پرۆژەی 20 ئەمپێرییەوە وتی: چەند زووتر بكرێت باشترە و ئەوەتا لە بازیان و پێنجوێن پرۆژەكە سەركەوتو بوە.
وتیشی: بەشێكی هۆكاری جێبەجێ‌ نەبونی پرۆژەكە بەهۆی ململانێی حزبییەوە بووە.
هاوكات بەڵێنیدا یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەی ئەنجومەن تایبەت بكەن بە بابەتی زیادكردنی باج لەسەر هاووڵاتیان و گێڕانەوەی قەرزەكانی سەر هاووڵاتیان لە پاشەكەوتی مووچە و نەهێشتنی غەرامەی سەر دواكەوتنی دانەوەی قەرزی سندوقی نیشتەجێ‌ بوون.
بەرنامەی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان)، لەچوارچێوەی پرۆژەیەكی رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان-ە، كە بە هاوكاری رێكخراوی (NED) سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی لەرادیۆی نەواوە هەفتانە لە رۆژانی (شەممە) كاتژمێر (2:00-3:00)ی پێشكەش دەكرێت و رۆژی دواتر دووبارە دەبێتەوە. ئەم بەرنامەیە بۆ پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هاووڵاتیان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە. بەرنامەی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان) لەلایەن رۆژنامەنووس (توانا عەلی كەمال) و ئامادە و پێشكەش دەكرێت، بەهاوكاری (میران محەمەد) جێبەجێكار و (ئارام عوسمان) لەسایت و تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك.
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:
http://www.radionawa.com/programview.aspx?n_=3128&p_=29
SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft