رۆژی شەممە) 20-1-2018(، بەرنامەی پێنجەمی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان) بەمیوانداری رێكەوت زەكی جێگری سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سامانە سروشتییەكان بەڕێوەچوو لەبەرنامەكەدا رێكەوت زەكی ئاماژەی بەوەدا ناتوانن بە خەڵك بڵێن بۆ ئەم زستانە هەمویان نەوت وەردەگرن، بەڵام ئەوەی دێت لە بەغداوە دابەش دەكرێت و بەو بڕەش ئەگەر بیانەوێت هەموو دانیشتوانی سلێمانی وەریبگرن 10 بۆ 11 مانگی پێدەچێت لەبارەی ئاڵوگۆڕە ئیدارییەكانی پارێزگای سلێمانی وتی "لە كەسانی یاساییم پرسیوە و یاساییە، ئەگەر لاببردرانایە نایاسایی بوو، بەڵام ئەوە ئاڵوگۆڕی ئیدارییە ". هەروەها ئەوەشیخستەڕو هەموو ئەوانەی وتویانە نایاساییە، بۆ بانگەشە ئەو قسانە دەكەن .لەبارەی چارەسەری كێشەی خزمەتگوزاری ناو سیتییەكانی سلێمانی كە پێشتر قۆرغكرابوو، وتی "وەك ئەنجومەن داوامان كردووە ئەو خزمەتگوزارییانە بە پرۆسەی تەندەریندا بڕۆن، بەڵام ئەوە تائێستا سلێمانی سێ پارێزگاری گۆڕیوە و بەمنزیكانە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و خزمەتگوزارییەكان بە تەندەر دەدرێن بە كۆمپانیاكان ". هەروەها تەئكیدی كردەوە، تائێستا د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی وەك كەسی حزبی كاری نەكردووە و لەكارەكانی رازین .

به‌رنامه‌ی (ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان)، له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی رێكخراوی كوردستان بۆ هه‌موان-ه‌، كه‌ به‌ هاوكاری رێكخراوی (NED) (سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی) له‌رادیۆی نه‌واوه‌  رۆژانی شەممە كاتژمێر (2:00 -3:00)ی پاشنیوەڕۆ پێشكەش دەكرێت‌و رۆژانی یەكشەممە كاتژمێر (9:00-10:00) دووبارە دەبێتەوە ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هاووڵاتیان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییه‌ .

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە :

SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft