شاندێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەردانی شاری بەغدا دەكات، بەمەبەستی بەشداریكردن لەكۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ حوكمڕانی‌و لامەركەزی.
رۆژی چوارشەممە (24-1-2018)، شاندێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەبەشداری هەریەكە لە بەڕێزان (ئەنوەر تاهیر) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی (نیاز ئەحمەد) ئەندامی ئەنجومەن، وەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەشاری بەغدا بەشدارییان لەكۆنگرەی (كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ حوكمڕانی‌و لامەركەزی، رێگایەكی ئاشتەوایی نیشتمانی‌و گەشەپێدانە) كرد، كە بۆ پارێزگا‌و ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق رێكخراوبووو ئامانج لێی گفتوگۆكردنە لەسەر گرنگییەكانی سیستمی لامەركەزی.
كۆنگرەكە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، تێیدا چەندین تەوەر تاوتوێ دەكرێن، تایبەت بەچەسپاندنی سیستمی لامەركەزی لەعێراقی فیدراڵدا‌و ئەو ئاستەنگانەی لەبەردەم جێبەجێكردنیدا هەن.
كۆنگرەكەی شاری بەغدا، لەلایەن پەیمانگەی كەنەدی بۆ حوكمڕانیی‌و لامەركەزی ڕێكخراوە‌و لەلایەن (سەلیم جبوری) سەرۆكی پەرلەمانی عێراقەوە سەرپەرشتیی دەكرێت، نوێنەری سەرجەم پارێزگاو ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق‌و بەشێك لەوەزارەتە پەیوەندیدارەكانیش بەشدارن تێیدا.




SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft