رۆژی شەممە ( 3-2-2018)، بەرنامەی حەوتەمی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان) بەمیوانداری هەریەكە لە بەڕێزان (ئەكرەم شەریف)  ئەندامی لیژنەی شارەوانی و و لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجومەنی پارێزگا و (میدیا شێخ ئەحمەد) سەرۆكی فراكسیۆنی خزمەت و جێگری سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی پارێزگا.
سەرەتا بەڕێز (ئەكرەم شەریف) ئاماژەی بەوەدا كە سەرەكیترین گرفت لەبەردەم لیژنەی شارەوانی ئەنجومەن جێبەجێ‌ نەكردنی یاسایە وەك خۆی.
وتیشی: لە بواری تیۆری بڕیاری باشمان داوە بۆ جێبەجێ‌ كردنی سیستمی لامەركەزی، بەڵام پێویستە حكومەت جێبەجێی بكات، چونكە ئەگەر جێبەجێ‌ نەكرێت ئێمە وەكو ئەنجومەن هیچ ئیزافەیەكمان نابێت، جگە لە دروستكردنی بارگرانی لەسەر خەڵك.
لەبارەی زیادەڕۆییەكان و هەوڵەكانی تاپۆكردنی زەوی و خانوە زیادەڕۆكان و بەكارهێنانیان بۆ بەرژەوەندی حزبەكان لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەكرەم شەریف ئەوەیخستەڕوو كە ئەوان رێگریی لە هەر كارێكی نایاسایی و هەر كارێك دەكەن كە بەرژەوەندی گشتی تێدا بكرێتە قوربانی بەرژەوەندی كەسی و تایبەت.
لەبارەی ئەنجومەنی شارەوانییەكانیشەوە وتی: دەبوایە هەر لەسەرەتاوە ئەنجومەنی پارێزگا كاری بۆ دروستكردنەوەیان بكردایە.

میدیا شێخ ئەحمەد: دەسەڵات رێگری بۆ ئەنجومەنەكان دروستدەكات بۆ ئەوەی ئەنجومەنەكان هەڵوەشێنرێنەوە.

پاشان لە تەوەری دووەمی بەرەنامەكەدا بەڕێز (میدیا شێخ ئەحمەد) سەرۆكی فراكسیۆنی خزمەت و جێگری سەرۆكی لیژنەی تەندروستی ئەنجومەن ، ئاماژەی بە بارودۆخی تەندروستی لە سلێمانی دا و وتی: كەرتی تەندروستی لە سلێمانی باشە بەڵام زۆر نا و لە ئاستی شارێكی پێشكەوتوودا نییە.
وتیشی: هەوڵی زۆرمان داوە بۆ یەكخستنی نرخی دەرمان و نۆرینگەكان و شوێنەكانیان  لەگەڵ وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی قسەمان كردووە و پێشنیارمان بۆ كردوون.
ئەوەشیخستەڕوو كە رۆژی یەكشەممە (4-2-2018) لیژنەی تەندروستی كۆدەبێتەوە و باس لە بانگهێشتكردنی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە وەكالەت دەكرێت تا بزانن بەرنامەی چییە بۆ تەندروستی سلێمانی.
لەبارەی فراكسیۆنی خزمەت و ئەو دەنگۆیانەی كە باس لە هەڵوەشاندنەوەی دەكەن، تەئكیدی كردەوە كە فراكسیۆنەكەیان ماوە و بەردەوامە لە كارەكانی  و وتیشی: مەكتەب سیاسییەكان دروستیان كردووە و هەر ئەوانیش دەتوانن هەڵیوەشێننەوە.
هاوكات بە مافی خۆیانیزانی كە ئەوەی بە پێی یاسا بۆیان دیاریكرداوە وەریبگرن ، وەك بوونی پاسەوان و ئۆتۆمبێل بەڵام تا ئەو كاتەی ئەندامی ئەنجومەنن و پاشان رادەستی حكومەت یان ئەندامانی دوای خۆیانی بكەن.
بەرنامەی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان)، لەچوارچێوەی پرۆژەیەكی رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان-ە، كە بە هاوكاری رێكخراوی (NED) سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی لەرادیۆی نەواوە پێشكەش دەكرێت.
ئەم بەرنامەیە بۆ پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هاووڵاتیان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە.
به‌رنامه‌ی (ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان)، له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی رێكخراوی كوردستان بۆ هه‌موان-ه‌، كه‌ به‌ هاوكاری رێكخراوی (NED) (سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی) له‌رادیۆی نه‌واوه‌  رۆژانی شەممە كاتژمێر (2:00 -3:00)ی پاشنیوەڕۆ پێشكەش دەكرێت‌و رۆژانی یەكشەممە كاتژمێر (9:00-10:00) دووبارە دەبێتەوە. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هاووڵاتیان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییه‌ .

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە :
http://www.radionawa.com/programview.aspx?n_=3338&p_=29

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft