(15) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای رێگرێكردن دەكەن لەو كۆمپانیانەی كە بە ناوی جیاواز پارە لە هاوڵاتیان وەردەگرن وداوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەن دەکەن بۆ ئەو مەبەستە
لە یاداشتێکدا کە واژۆی( 15) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای لەسەرەو ئاڕاستەی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن کراوە، داوادەکرێت كه كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی رێكبخرێت به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و رێگریكردن له‌و كۆمپانیایانەی كه به‌ناوی جیاوازەوە پاره له شۆفێران وه‌رده‌گرن لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
ئەمەی لای خوارەوەش دەقی یاداشتنامەکەیە
بۆ / ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن
بابه‌ت / كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی
به پاڵپشتن به برگه‌ی (8) له ماده‌ی (10) ی په‌یره‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ، ئێمه وه‌ك ئه‌م ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌ن كه واژۆمان له خواره‌وه كردووه، داواكارین كه كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی رێكبخرێت به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و رێگری كردن له ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه به‌ناوی جیاواز پاره له هاوڵاتیان وه‌رده‌گرن لە پارێزگای سلێمانی كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن :
1. هه‌ر ئۆتۆمبیلێکی گه‌شتیاری روبکاته سلێمانی، له بازگه‌کان به‌زۆره‌ملێ هه‌ر نه‌فه‌رێک دە هه‌زار دیناری لێوه‌رده‌گیرێت به‌ناوی دڵنیایی، ئه‌مه واده‌کات گروپه گه‌شتیارییه‌کان نه‌یه‌ن بۆ سلێمانی، هۆتێل و بازاڕی سلێمانی دووچاری زیانێکی زۆر ده‌بێت .
2. بەناوی دڵنیایی ئۆتۆمبیل پارە لە هاوڵاتیانی وەردەگیرێت لە گومركی سلێمانی كۆمپانیایەك بێ ئه‌وه‌ی پاره‌كه به وه‌سڵی حكومی بێت بە بیانووی دڵنیایی پارە لە ئۆتۆمبیلەكان وەردەگڕیت لە سەر جۆری ئۆتۆمبیلەكە ( بۆ ئۆتۆمبیلی پیكاب ٥ هەزار ،بۆ ئۆتۆمبیلی پاس ٢٠ هەزار ،بۆ ئۆتۆمبیلی بار هەڵگر ٢٥ هەزار دینار ) لە سەر نوسراوەكەیان نوسراوە كەحكومەتی هەرێم موڵەتیانی پێداوە كەس نازانێ لە سەر چ بنەمایەك ئەم موڵەتەی وەەگرتووە و چ سودێكی هەیە بۆ حكومەتی هەرێم وبۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان؟ جگە لەوەی كە كۆكردنەوەی داهات بۆ كۆمپانیاكانی خۆیان و ڕێگری كردن لە هاوڵاتیان بۆئەوەی كارەكانی خۆیان بكەن .
3. پسوڵەی ڕێکخستنی سەرەی بار ھەڵگرەکان، مەنەفێستی ئیدخال ئالی/ ئێران ( کۆمپانیای دڵنیا کە پارە وەردەگرێ لە بارھەڵگرو ئۆتۆمبێلی دیکە)
4. له هه‌ردوو خاڵه سنوریه‌که‌ی په‌روێزخان و باشماخ به ناوی دڵنیایی و پشکینین و سۆنه‌رو نه‌قڵ به‌ڕی و گهراجانهو قه‌پان چه‌ند کۆمپانیایه‌ک سه‌رقاڵی سه‌رانه وه‌رگرتنن.