محمد شێخ وه‌هاب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە نەكردنەوەی بەشى (پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی نۆئ) لە قەزاكانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا، نامەیەكی كراوە ئاڕاستەی (وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان) دەكات‌و تیایدا وێڕای داوای كردنەوەی ئەوبەشە، هاوكات سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت بەجێبەجێنەكردنی ئەوبڕیارە لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا، لەكاتێكدا لە پارێزگای (دهۆك)دا ئەم بڕیارە جێبەجێدەكرێت، پاش چەندین هەوڵی ناوبراو تائێستا (بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی)، ئەو دەسەڵاتەی نەبەخشیوەتە بەرێوبەرایەتییەكانی هاتووچۆی قەزاكان.
لەو وتارەدا كە وێنەیەكی بۆ پێگەی ئەلكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) نێردراوە، (محمد شێخ وەهاب)، ئاماژە بەگرنگی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە دەكاتەوەو دەڵێت: " لەبەر ئەوەی لەم دۆخەی ئێستادا كە وەك بەڕێزتان ئاگادارن هاووڵاتیان بەدۆخێكی زۆر خراپی داراییدا تێپەڕدەبن، ئەمە جگە لە ئەگەری رووداوی هاتووچۆ كە رۆژانە چەندین رووداو لەو رێگایانەدا روودەدات بەتایبەت هەردوو رێگای (كەلار - سلێمانی)و (رانیە - سلێمانی)، بۆیە كردنەوەی به شی پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی نۆئ لەم دووناوچەیە دووجار خزمەتكردنە بەهاووڵاتیانی ئەم ناوچانە..." 
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەكە كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكە:
http://www.keodd.org/wtarview?wtar=12025&auther=5005

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft