ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پەیامێكی سەبارەت بەدواكەوتن‌و نەناردنی موچەی فەرمانبەران‌و شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدادەوە، ئاراستەی حەیدەر عەبادیی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد
لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كە كاتژمێر(12)ی نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە (13/2/2018) لە تەلاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سازكرا، دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ئەنجومەن، پەیامێكی  ئاراستەی حكومەتی بەغداد كرد و تێیدا جەختی لەسەر بەڵێنەكانی حەیدەر عەبادی‌و جێبەجێنەكردنیان لەوادەی خۆیدا كردەوە 
( ئازاد محەمەد ئەمین( سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، پەیامەكەی بەزمانی كوردی خوێندنەوە‌و ئاماژەی بەوەكرد، سەرۆك وەزیرانی عێراق هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكە‌و جیهانی دڵنیاكردەوە لەوەی، كە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت، بەڵام تا ئێستا دەستی دەستی بەفەرمانبەران دەكات‌و نەیناردوە .
لە کۆتاییدا رونیشیكردەوە کە كردنەوەی مەرزە سنورییەكانی هەرێم كاریگەریی باشی هەبووە لەبوژانەوەی بازاڕ‌و رەخساندنی هەلی كار، بۆیە پێویستە فڕۆكەخانەكانیش بكرێنەوە‌و هاوڵاتیان سودیان لێ ببینن .
شایانی باسە دوێنێ (12.2.2018)(17)ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ نیشاندانی ھەڵوێستی ناڕەزایی پارێزگای سلێمانی بەرامبەر دەستی دەستیکردنی عبادی بە موچەخۆرانی ھەرێم، یاداشتێك ئـاڕاستەی سەرۆکی ئـەنجومەنی پارێزگا دەكەن بۆدەربازبوون لەم قەیرانانەی كە بەرۆكی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیان گرتووە، لە یاداشتەكەدا هاتووە: "داوای نیشاندانی هەڵوێستێكی روونی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكەین بەرامبەربەڕێزان حكومەتی فیدراڵی بەغداد ، تاكو چیدیكە قوتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تێكەڵی بابەتی سیاسی‌و بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی عێراق نەكرێت" هەروەها لەیاداشتەكەدا هاتووە: "ئەوەی هەستیپێدەكرێت لەلایەن حكومەتی بەڕێز عەبادییەوە دەستی دەستی كردنە بە بەمووچەخۆران‌و دڵە راوكێییە..."







SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft