رۆژی (شەممە) بەرواری (24/2/2018) ، دەیەمین بەرنامە‌و كۆتا بەرنامەی  (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان بەمیوانداری هەریەكە لەبەڕێزان  (سەلمە فاتیح/ سەرۆكی لیژنەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەمئەندامانی سەنگەر) و(محەمەد رەسوڵ سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانی) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچو. لەبەرنامەكەدا سەرەتا (سەلمە فاتح) ئاماژەی بەوەدا لە لیژنەكەیاندا كاری زۆریان بۆ كەسوكاری شەهیدان كردووە، بەڵام هەرچییەكیان كردبێت بە كەمی دەزانن و خۆیشیان بە كەمتەرخەم دادەنێن. وتیشی "داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە پرۆژەی كرێنشینان لە سیتەك و زڕگوێز بەسەر كەسوكاری شەهیداندا دابەش بكرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانرێت خزمەتگوزارییەكانیان بۆ دابین بكرێت و دواكەوتووە". لەبارەی ئەو 11 هەزار پارچە زەوییەش، كە حكومەت بڕیاریداوە بە دابەشكردنیان، (سەلمە فاتیح) ئاماژەی بە دروستبوونی كێشەیەك كرد كە ئەویش بریتییە لە پێدانی زەوی بەپێی كارتی زانیاری و شوێنی نیشتەجێبون، بۆ نمونە ئەگەر یەكێك لە پیرەمەگرون نیشتەجێیە، بەڵام لە تاسڵوجە زەوی بۆ دەردەچێت، وەریناگرێت لەبەرئەوەی نیشتەجێی ئەو ناوچەیە نییە، بۆیە ئَێستا كار لەسەر ئەوە دەكەن ئەو رێنماییە بگۆڕدرێت .

محەمەد رەسوڵ: لە نەبوونی ئەو ئەنجومەني شارەوانیيەكاندا ناتوانرێت هەندێك بڕیاری گرنگی ئیداری دەربكرێت

پاشان لەتەوەری دووەمی بەرنامەكەدا (محەمەد رەسوڵ/ سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانی) باسی لە گرنگی بوونی ئەنجومەنی شارەوانییەكان كرد و تەئكیدی كردەوە لە نەبوونی ئەو ئەنجومەنانەدا هەندێك بڕیاری گرنگی ئیداری ناتوانرێت دەربكرێت. ئەوەشیخستەڕو، بەشێك لەو ئەنجومەنانە بەهۆی كۆچی دوایی چەند ئەندامێكەوە یان وازهێنان و خانەنشینییەوە رێژەی یاساییان تەواو نابێت. لەبارەی بڕیاری ژمارە (126)ی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیش لەبارەی باج، (محەمەد رەسوڵ) وتی "ئەو بڕیارە نە لەجێگەی خۆیدا بو و نە كاتی ئەوەبوو، بۆیە ئێمە لە ئەنجومەن رەتمانكردەوە و چەند رێوشوێنێكی ترمان بۆ حكومەت دانا تا بەهۆیەوە داهاتی دەستبكەوێت لەبری دانان و زیادكردنی باج ".

به‌رنامه‌ی (ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان)، له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی (رێكخراوی كوردستان بۆ هه‌مووان)-ه‌، كه‌ به‌ هاوكاری رێكخراوی (NED) (سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی) له‌رادیۆی نه‌واوه‌  رۆژانی (شەممە) كاتژمێر (2:00 -3:00)ی پاشنیوەڕۆ پێشكەش دەكرا‌و رۆژانی (یەكشەممە) كاتژمێر (9:00-10:00) دووبارە دەبوویەوە. ئامانج لەم  به‌رنامه‌یةش‌ بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان (هاووڵاتیان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی)بوو .

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:

http://www.radionawa.com/ku/show-detail.aspx?jimare=66

SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft