بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخەی ئێستای هاووڵاتیان، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی دەكات...
کاسترۆمعروف احمد سەرۆکی فراکسیۆنی ھاوپەیمانی نیشتیمانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە یاداشتێكدا بۆ دەستەی سەرۆكایەیتی ئەنجووومەنی پارێزگای سلێمانی، داوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی دەكات بەمەبەستی دۆزینەوەی رَگا چارەیەك بۆ ئەم بارودۆخەی ئێستای هاووڵاتیان...
هەرورەها یاداشتەكە ئەوە دەخاتەڕوو لەئەگەری بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەكاندا هەردوو سێكتەری پەروەردەو تەندروستی بەتەواوەتی پەكبخەرێن. 
لەیاداشتەكەدا هاتووە: (....ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کەنوێنەری هه موپێکهاتەو خەڵکی پارێزگاکەیە داواکارین لەنزیکترین دەرفەتداکۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدرێت تاوەک نوێنەری خەڵک لەسەر ئەم پێشهاتە نوێیە قسەو ڕێگاچارەمان هه بێت.)

ئەمەی خوارەوەش دەقی یاداشتەكەیە : 
بە ڕێزان/ دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
 ‎بابەت/ کۆبونەوەی نائاسایی 
‎بەڕێزان ئاشکرایە بۆچەند مانگێک دەچێت حکومەتی عێراق لەڕێگەی چەند لیژنەیەکەوە خەریکی ورد بینییە لە لیستی موچەخۆرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی،پاش چاوەڕوانی موچەخۆرانی ئەم دوووەزارەتە خۆشبەختانە وردبینیەکان گەیشتنە کۆتایی وهەموئاماژەکان بەرەو ئەوەبوون کە ئەم دوو وەزارەتە پێش نەورۆز موچەی تەواوەربگرن .بەڵام بەداخەوە ئەوخەونەی موچەخۆرانی هەردوو وەزارەتی ناوبراو لەچاڵنران وبێ ئومێدی تەواو لەلای هه ردووکەرتەكە دروستكردو کارگەیشتە ئەوەی کە بەرەو پەککەوتنی تەواوی بڕۆن .کە ئێستا بەشێکی زۆر لەنەخۆشخانەکان داخراون وادەردەکەوێ سەرلەنوێ ئەو قوتابخانانەی پێش نەورۆز کرابوونەوە بەرەوداخستن بڕۆن، کەئەمەش کاریگەری تەواوی دەبێت لەسەر بارودۆخی هاووڵاتی وفێرخوازان بەگشتی، بێباکی حکومەت ناڕەزایەتیەکان بەرەوفراوانتروئاڵۆزتردەبات لەم سۆنگەیەوەکە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کەنوێنەری هه موپێکهاتەو خەڵکی پارێزگاکەیە داواکارین لەنزیکترین دەرفەتدا کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدرێت تاوەک نوێنەری خەڵک لەسەر ئەم پێشهاتە نوێیە قسەو ڕێگاچارەمان هه بێت .لەگەڵ ڕێزی بێ پایانم بۆدەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.

کاسترۆمعروف احمد/ سەرۆکی فراکسیۆنی ھاوپەیمانی نیشتیمانی




SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft