ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاوكات ئەندامی لیژنەی كاروباری یاسایی لە ئەنجومەن، پێیوایە ئەگەر روانینی حكومەت بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان نەگۆڕێت‌و دەسەڵاتەكانیان بۆ نەگێڕێتەوە ئەوانەبوونی ئەم ئەنجومەنانە باشترە، لە بوونیان، (سەباح شەهید فەتاح)ئەندامی لیژنەی كاروباری یاسایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبابەتێكدا كە تایبەت بۆ پێگەی ئەلكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ناردووە، دەڵێت: "من پێموایە لەهەرێمی كوردستان بوون و نەبونی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەم شێوەی ئێستا هیچ لەبارودۆخەكە ناگۆڕێت و بگرە زیانیان زۆرترە و بوونەتە ئەرك بەسەر ئەم هەرێمەوە" هەروەها لەكۆتایی بابەتەكەشدا ئەو ئەندامەی ئەنجومەن پێشنیارێك دەخاتە بەردەم پەرلەمانی كوردستان‌و دەڵێت: "ئەگەر یاسای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ژمارە(3)ی ساڵی (2009) بەشێوەیەكی باش و سەردەمیانە هەموارناكرێتەوە و حكومەتیش بەردەوام دەبێت لە پیادەكردنی مەركەزیەت و هاوكاری و پشتیوانی حكومەتی خۆجێیی و ئەنجومەنەكان ناكات، باشتر وایە چیتر ئەو هەڵبژاردنە نەكرێت و پەرلەمان یاساكە پەكبخات ."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەكە كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكە:
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft