ئەمڕۆ (پێنج شەممە)، بەرواری  (10/5/2018 )، رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بەهاوكاری رێكخراوی (NED)ی ئەمریكی، گفتوگۆیەكیكراوەی ئەنجامدا بەناونیشانی ( بەرنامەی لیستەكان لەنێوان ناوەڕۆك‌و واقعیبووندا) بۆ هەریەك لەبەڕێزان (د. مستەفا رەسول حسێن/ مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی و( مامۆستا  بەختیار حاجی عەبدوڵا لە زانكۆی راپەڕین و  راوێژكاری رێكخراوی (NED) ی ئەمریكی.
لەگفتوگۆكراوەكەدا بەچڕی هەڵسەنگاندن كرا بۆ بەرنامەی (9) لیستی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرەتا بەڕێز (د. مستەفا رەسول حسێن)لەرووی یاساییەوەبەرنامەی لیستەكانی هەڵسەنگاندو دواتریش رەخنەی لەوبڕگەو بەشانەی لیستەكان گرت بەوەی كە هەندێكیان لەدەسەڵاتی  ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانین.
پاشان بەڕێز (م. بەختیار حاجی عەبدوڵا) بەشێوەیەكی گشتی خوێندنەوەیەكی بۆبەرنامەی لیستەكان كردو ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، بەشێك لەبەرنامەی لیستەكان كاری ئەندامی پەرلەمانی كوردستانن، نەك ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەرەڕای هەبوونی چەندین بڕگەی هاوبەش لەبەرنامە هەر نۆ لیستەكەدا، كەچی كاندیدانی لیستەكان بەردەوام هێرش دەكەنە سەریەكدی!
پاشان دەگاری گفتوگۆ بۆبەشداربووان كرایەوەو بەشداربووانیش وێڕای بەرزنرخاندنی ئەم چالاكییەی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) راوسەرنج‌و تێبینییەكانی خۆیان لەسەر بەرنامەی لیستەكان خستەڕوو.
شیاوی باسە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا پێنج گفتوگیكراوەی ئەنجامدا‌و چواریان بەئامادەبوونی كاندیدانی هەریەك لە لیستەكانی (هاوپەیمانی بۆدیموكراسی‌و دادپەروەری، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان، حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، حیزبی شیوعی كوردستان).

























SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft