وەك پێشتر بڕیاردرابوو، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی لیژنه‌ی پیشەسازیو وزەو بازرگانی‌و سامانە سروشتیەكانی ئەنجومەنی پارێزگای بە ئامادەبوونی بەرێز (د. هەڤاڵ ئەبوبەکر) پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبونه‌وه، تایبەت بە هۆكارو چاره‌سه‌ره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، سەبارەت بەناوەڕۆكی كۆبووونەوەكە بەڕێز (د.غالب محه‌مه‌د) سه‌رۆكی لیژنه‌ی لیژنه‌ی پیشه‌سازیی و وزه‌و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان تایبەت بە ماڵپەڕی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان)ی راگەیاند: (لەكۆبوونەوەكەدا ژمارەیەك بڕیاردران، لەوانەش دیاریكردنی نرخی بەنزین، فراوانكردنی كۆنترۆڵكردنی كوالێتی به‌نزینی ناوخۆ و دەرەكی، سزادانی ئەو بەنزینخانانەی سەرپێچی دەكەن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگری له‌بازرگانه‌كان نه‌كرێت بۆ هێنانی به‌نزین و سوته‌مه‌نی به‌و مه‌رجه‌ی نرخه‌كه‌ی هه‌رزان بێت و كوالێتیشی باشبێت .
پاشان سەرۆكی لیژنەی پیشەیازیو وزە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی: (هەر لەكۆبوونەوەكەدا سێ پلان خرایە بەردەم پارێزگاری سلێمانی بۆ ئەوەی بەهەركامیان بتوانرێت نرخی سووتەمەنی جێگیر بكرێت، (یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌جێگیركردنی بكه‌ن، دوه‌میش بریتیه له‌وه‌ی به600 دینار بفرۆشرێت و سێیه‌میش ڕێگه‌دانه بهبازرگانهكان تاوه‌كو به‌نزین هاورده بكه‌ن ".
شایانانی باسە لەبەرواری (30/5/2018) لیژنەی پیشەسازی ووزە، لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوویەوە، لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا، كە رۆژی (6/6/2018) كەبانگهێشتی پارێزگاری سلێمانی‌و لیژنەی سووتەمەنی پارێزگادا بكرێت سەبارەت بە كێشەی خراپی‌و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی .
