سەبارەت بەئەگەری وشكبوونی باخچەكانی سلێمانی و كەمبوونەوەی رووبەری سەوزایی لەپارێزگای سلێمانیدا ...

(كاسترۆ مەعروف) سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو، لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان) شارەوانی سلێمانی بە بێپلان ناوبردو راگەیاند، (تووشی شۆك بووك لەكاتێكدا گوێبیستی ئەوەم بوو كە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەڵێت (لە سەرەتای ساڵەوە و نوسراومان كردووە بەمەبەستی دابینكردنی بودجەی تایبەت بۆ بەكرێگرتنی تانكەر) سەبارەت بە پەیِرەوكردنی ئاودانی بەخچەكان لەرێگەی تانكەروە، چونكە ئەم سیستمە لە تەواوی جیهاندار رەتكراوەتەوەوە بەڵكو ئێستا سیستمی  (دڵۆپاندن) بەكاردێت چونكە ئەم سیستمە هەم زۆر ترین داهات دەگێڕێتەوە، هەم زۆرترین ئاویش دەگێڕێتەوە .

هەروەها كاسترۆ مەعروف رایگەیاندو وتی: (پێویستە حكومەت لەگرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیاكاندا،  داوا لەكۆمپانیاكان بكات كە سیستمی ئاودانی باخچەكان دەبێت لەرێگەی (دڵۆپاندن)ەوە بێت نەك لەرێگەی تەنكەرەوە بەمەش لە 90%ی داهات دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت، ئەگەر ئەمە نەكراوەو ناكرێت ئەمە لەبەرژەوەندی كۆمەڵێك كۆمپانیادایە، ئەگەر نا شارەوانی سلێمانی دەتوانێت ئەم سیستمە پەیڕەو بكات ).

  شایانی باسە جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، كە (لە سەرەتای ساڵەوە و نوسراومان كردووە بەمەبەستی دابینكردنی بودجەی تایبەت بۆ بەكرێگرتنی تانكەر، بەمەبەستی ئاودانی باخچە و درەختەكانی سنوری شارەوانیمان، بەڵام ئەوەی ئێمەی نیگەران كردووە تاكوو ئیستا نوسراوەكە لە وەزارەتی داراییە و بڕیار لەسەر تەرخانكردنی بودجە نەدراوە ).


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft