ئەمڕۆ (دوو شەممە) بەرواری (23/7/2018) لە هۆڵی كتێبخانەی گشتی (حاجیاوا) بەئامادەبوونی هەریەكە لەبەڕێزان (رەسول عبدالله) و(مامۆستا كاسترۆ مەعروف) ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەدرێژەی چالاكییەكانی رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان)‌و لە چوارچێوەی پڕۆژەی (بەهێزكردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و پتەوكردنی لەگەڵ هاووڵاتیان) كە بەهاوكاری رێكخراوی (NED ) ئەنجامدەدرێت. هەستا بەئەنجامدانی سێیەم گفتوگۆیكراوە  لەناحیەی (حاجیاوا) بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەرخستنەڕووی كێشەو گرفتەكانی ناوچەكەو هەروەها وەرگرتنی راوپێشنیاری هاووڵاتیان بۆ چوار ساڵی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.

گفتوگۆكراوەكە بەوتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێز (ئەزوەر جەعفەر بابەكر) بەڕێوبەری ناحیەی دەستپێكرد،  لەوتەیەكدا بەڕێزیان وێڕای ئارنِاستەكردنی سوپاس‌و دەستخۆشی بۆ (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، هیوای خواست كە ئەم گفتوگۆكراوەیە ئەنجامی هەبێت‌و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بتوانێت لەسنوری دەسەڵاتی خۆیدا هەندێك لە كێشەكانی ناحیەكە چارەسەر بكات. دواتریش بەڕێزیان ئاماژەیان بۆ هەندێك لەكێشە سەرەكییەكانی ناحیەكە كرد كە تائێستا چارەسەر نەكراون.

پاشان هەریەكە لەبەڕێزان  (رەسول عبدالله) و(مامۆستا كاسترۆ مەعروف) ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پاش روونكردنەوەی ئەرك و دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان، هەروەها ئاماژەشیان بۆ ئەو ڕیگریانە كرد كە دێنە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگاكان، هەر لەمیانی گفتوگۆكراوەكەدا ئەندامانی ئەنجومەن چالاكییەكانی (رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان)یان بەرزنرخاند‌و بەوەی كە هەمیشە هاوكارێكی باشی ئەنجومەنی پارێزگا بوون‌و هەروەها رۆڵێكی زۆرباشیان هەبووە لە نزیككردنەوەی ئەنجومەن لەگەڵ هاوڵاتیان، بەتایبەتی لە قەزاو ناحیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا.

پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان كرایەوە ، ئامادەبوانیش لەگەڵ گرنگی  ئەنجامدانی ئەم جرە چالاكییە بوون و هیوایان خواست لانییكەم لەساڵێكدا دوو بۆ سێ جار ئەم جۆرە چالاكییانە ئەنجامبدرایە دواتر وێڕای خستنەڕووی گرفتەكانیان چەند رەخنەیەكیشیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی پارێزگاكردو راو پێشنیاری خۆیان خستەڕوو بۆ ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بتوانێت لە چوارساڵی داهاتوودا كاریان لەسەر بكات.













SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft