یەكێكی تر لەو كێشەو گرفتانەی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی پێوەی گیرۆدەبوون، خراپی ئاردی ماڵانە، ئەمەش بەهۆ بەكارهێنانی گەنمی خراپ و ماوەبەرسەرچوو، دواتر هاڕینی لە ئاشەكانداو بەناوی ئاردەوە دەدرێتە هاووڵاتیان.

ئەمڕۆ (یەكشەممە) بەرواری (29/7/2018) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی هەریەكە لە بەڕێوەبەری دروستكردنی دانەوێڵەی سلێمانی و بەڕێوەبەر ونوێنەری سەرجەم ئاشەكانی پارێزگای سلێمانی كرد، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر خراپی كوالێتی ئاردی ماڵان، لەكۆتایشدا بڕیاردرا ئەم بابەتە بخرێتە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگاوەو ئەو لایەنانەی پەیوەندیدارن بەم بابەتەوە بانگهێشتبكرێن، بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگا چارەیەك بۆ ئەم كێشەیە.


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft