لەمەراسیمێكدا دكتۆرای فەخری بەخشرایە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، لەبەرامبەر خزمەتكردنی بەبواری ئازادیی رادەربڕین، خەڵاتی ئاڵتونیی نێدەوڵەتیشی پێبەخشرا.
ڕۆژی (شەممە) (11-8-2018) (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بڕوانامەی دكتۆرای فەخریی لەلایەن ڕێكخراوی فورات بۆ ئاشتی جیهانییەوە پێبەخشرا. 
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەوتەیەكدا، سوپاسی رێكخراوەكەی كرد بۆ بەخشینی بڕوانامە‌و خەڵاتەكە، جەختی لەوەشكردەوە، ئەركی سەرەكییان خزمەتكردنی هاوڵاتیان‌و بەدیهێنانی ئازادیی‌و پاراستنی مافەكانی مرۆڤە.
شیاوی باسە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هاوكارێكی بەردەوامی تیمەكانی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)بووە لەسةرخستنی پڕۆژەی (بەهێزكردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ هاووڵاتیان)دا.
بەناوی بەڕێوبەر‌و ستافی رێكخراوەكەمانەوە پیرۆزبایی لە بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنومەنی پارێزگای سلێمانی دەكەین هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆدەخوازین لەكارەكانیدا....






SHARE
© Copyright 2023 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft