كانیدانی پێشنیار كراو هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە تا دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان ئاوڕدانەوەیەكی جدی لەو پارێزگایە بدەنەوەو تا ئەوەندەی تر هاووڵاتانی ئەو پارێزگایە لە چاوەڕوانیدا نەمێننەوە....
لە نوێترین هەوڵیاندا ئەندامانی پێشنیاركراو بۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە، یاداشتێكیان ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستان‌و ئەنجومەنی وەزیران كردووەو تیایدا هاتووە: " وەك جەنابتان ئاكادارن، ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە لە (5/2/2015)دا لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە یاسای ژمارە (1)ی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەی دەرچواندو لایەنە سیاسیەكان لە (13/3/2017)دا رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی ئەنجومەنەكەو بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكان‌و هەموویان واژۆیان لەسەر كردووە بەسەرپەرشتی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)."
لەكۆتایشدا داوادەكەن كە یان واژۆ لەسەر ناوی كاندیەكان بكرێت با ئەنجومەنەكە پێك بێت، یان ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژاردنی بۆ بكرێت با چیتر ئەم پارێزگایە لە چاوەڕوانیدا نەمێنێتەوە.
شایانی باسە  لە (13/3/2017)دا بەنێوەند گیری رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) لایەنە سیاسییەکانی پارێزگای هەڵەبجە لەسەر پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگاکە و دابەشکردنی کورسییەکان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکان رێککەوتن



SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft