سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە وتارێكی تایبەتدا كە بۆ  ماڵپەڕی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ناردووە، باس لەكێشەی بەشەدەرمان‌و پێداویستی پزیشكی دەكات لە نێ,ان هەرێم و بەغدادا،
لە میانی وتارەكەدا، (رێبوار ئەحمەد مەولود) سەرۆكی لیژنەی تەندروستی دەڵێت: " دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی جگە لەوەی کە مافێکی دەستوورییە بۆهەرێمی کوردستان، لە هەمان کاتدا ئەرکێکی مرۆیی و یاسایی و دراوسێیەتییشە بۆ ڕێگەگرتن لەبڵاوبوونەوەو تەشەنە نەکردنی نەخۆشی هاوشێوی پارێزگاکانی تر عێراق."
لەكۆتایی وتارەكەشدا ناوبراو دەنووسێت: "هەموو ئەم جۆرە هاوكاریە تەندروستییەو مرۆییانە وڵاتان بێبەرامبەر پێشكەش بە وڵاتانی تری دەكەن، كەچی بەپێچەوانەوە حكومەتی عێراق نەك پشكە یاساییەكەی هەرێمی كوردستان وەك خۆی نانێرێت، بەڵكو لەگەڵ هاتنی ئەو رێژە زۆرەی ئاوەراكانی ناوەڕاست‌و باشوری عێراق وپەنابەرانی رۆژئاوا، دەبوایە لەوەها كاتێكدا حكومەتی عێراق بەشەدەرمانی هەرێمی کوردستانی زیاتر لە لە پشکی خۆی بناردایە،  ئەم رێژە زۆرەی ئاوارەو پەنابەران بارگرانی و فشارو لۆدێکی زۆریان خستۆتە سەر تەواوی فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتی و کەرتەکانی تری هەرێم بەگشتی و بەتایبەت كەرتی تەندروستی."
بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەكە كلیك لەم لینكە بكە:
http://www.keodd.org/wtarview?wtar=16055&auther=5013


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft