ئه‌مڕۆ(شەممە) بەرواری (10/11/2018) دیداری (به‌ره‌نگاری دیارده‌ی چه‌کداری و تاوانه‌کانی کوشتن و خۆکوشتن) له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو....
ئه‌م دیداره‌ به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆکی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێم و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی‌و به‌رپرسانی حزبی و حکومی و نووسه‌رو ڕۆشنبسرو ڕۆژنامه‌نووسان و توێژه‌ران و مامۆستایانی زانکۆ به‌ڕێوه‌چوو.
لە دیدارەكەدا باس لە هۆكارەكانی خۆكشتن‌و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردەیە، گفتوگۆی پێویستی لەسەر كراو هەورەها چەند رێگاو میكانیزمێكیش بۆ رێگرتن لەو دیاردەیە خرانەڕوو لەلایەن ئامادەبووانە گفتوگۆیان لەسەر كرا
شیاوی باسە ئەم دیدارە ڕێکخراوی تاکۆ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی سلێمانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، به‌سه‌رپه‌رشتی و هاوکاری پارێزگاری سلێمانی رێکخرا....
رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووانیش یەكێك بوو لەو رێكخراوانەی ئامادەی دیارەكەبوو.






SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft