پاش كۆتایی هاتنی پڕۆژەی ساڵی رابردووی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، فراكسیۆنی هاوپەیمانی نیشتمانی، رێزلێنانی بەخشییە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان).
(كاسترۆ مەعروف) سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی نیشتمانی، لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)، لە لێدوانێكی تایبەتدا بە پێگەی ئەلكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی راگەیاند:
"لەبەرامبەر هەوڵ‌و ماندووبونەكانی تیمی پڕۆژەی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان، بەپێویستم زانی وەك سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی نیشتمانی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەم رێزلێنانە ببەخشمە رێكخراوی ناوبراو، چونكە رۆڵێكی بەرچاویان هەبووەلە ناساندنی ئەنجومەنی پارێز بەهاووڵاتیان‌و هەروەها بەشێوەیەكی بەردەوام بەدواداچوونیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگا كردووە، راپۆرتەكانیشیان تاكە دۆكیومێنتێكە كە بەو شێوە بەرفراوانە هەم چالاكییەكانی ئەنجومەنی لە خۆ گرتبێت و هەم هەڵسەنگاندنێكی بێلایەنانەشی بۆ ئەنجومەن كردووە".
ئێمەش وەك سەرۆك و دەستەی كارگێڕی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) سوپاسی بەڕێز (كاسترۆ مەعروف) دەكەین‌و هیوای سەركەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازین.



SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft