پاش بڵاوكردنەوەی راپۆرتی چوارەمی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هاووڵاتیان)و لەبەر بوونی خواستێكی زۆر لەسەر راپۆرتەكە، ئەمساڵ لە چاو ساڵانی رابردوودا دابەشكردنی راپۆرتەكە زۆر زووتر كۆتایپێهات .
لەلایەن هاووڵاتیان وزانكۆكان و ناوەندەكانی توێژینەوەورێكخراوو سەنتەرە رۆشنبیریەكانو پارت و لایەنە سیاسیەكانو كەناڵەكانی راگەیاندنەوە، بەگەرمی پێشوازی لەراپۆرتەكەكراو هیوایان خواست ئەمجۆرەكارانە بەردەوام بێت .
هەروەها ئەو بەڕێزانەشی راپۆرتەكەیان بەدەست نەگەیشتووە، داوای لێبوردنیان لێدەكەینو رایدەگەیەنین كە دەتوانن لەم لینكەی خوارە لەسەر پێگەی ئەلیكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) راپۆرتەكە دابگرن .
http://www.keodd.org/view?news=60381&part=7
شیاوی باسە پاش بڵاوبوونەوەی راپۆرتی چوارەمی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هاووڵاتیان)، زۆرێك لە كەسایەتی و ناوەندو رێكخراو لایەنەسیاسیەكان پەیوەندییان پێوەكردین و دوای راپۆرتەكەیان كرد .
(ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هاووڵاتیان) چوارەم راپۆرتی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ە كە بەهاوكاری رێكخراوی (NED)ی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە، تایبەتە بە هەڵسەنگاندنو بەدواداچوون بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ساڵانە بەتیراژی (1000) دانە چاپ دەكرێتو لە هەرێمی كوردستاندا بڵاو دەكرێتەوەو چەند دانەیەكیش لە راپۆرتەكە دەچێتە ئەرشیفی رێكخراوی (NED)ئەمریكی لە (واشتنۆن).
