ئەمڕۆ (دووشەممە) بەرواری (11/2/2019) یاسای بودجەی گشتی (2019)ی عێراق لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقدا بڵاوکرایەوە و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی (2019 ) لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقیدا بڵاوکرایەوە و ئەوەش کۆتا هەنگاوی پەسەندکردنە و بەم پێیە تەنها جێبەجێکردنی ماوە.
 سەبارەت بە ناردنی  بودجە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەوەش بەپێی وتەی چاودێران،  دەکەوێتە سەر رێککەوتنی نێوانی هەرێم و بەغدا.
شایانی باسە (23)ی مانگی رابردو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی پەسەندکرد، دواتر یاساکە رەوانەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کرا و چواری ئەم مانگەش سەرۆک کۆماری عێراق یاساکەی پەسەندکرد.
بودجەی ئەمساڵی عێراق بەبڕی 112 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە و پشکی هەرێمیش لە بودجەدا بە رێژەی لەسەدا 12.67 جێگیرکراوە.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft