ئەمڕۆ (سێشەممە) بەرواری (12/2/2019) لەهۆڵی كۆبوونەوەكانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پەنجاو دووەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.
كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی (30) ئەندام لەكۆی (32) ئەندام بەڕێوەچوو...
كۆبوونەوەكەش لەلایەن بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاوەكرایەوە بە ئاماژەدان بە تەوەری كۆبوونەوەكە، پاشان بەڕێز (بەرزان شێخ محەمەد) جێگری سەرۆكی ئەنجومەن كورتەیەكی لە كۆبوونەوەی رابردوو باسكردو هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە هەریەكە لە لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەن (خزمەتگوزاری شارەوانی، تەندروستی‌و ژنگە، كاروباری یاسایی، كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو، ناوخۆو ئاسایش، پلان‌و پڕۆژەكان)  كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجامداوەو دەستەی سەرۆكایەتیشیان لە ئەنجامی كۆبوونەوەكە ئاگاداركردۆتەوە، پاشان داوای لە لیژنەكانی (شەهیدان، پەروەردە، پەیوەندیەكان، رۆشنبیری، پیشەسازی‌و وزە) كرد كۆبوونەوەكانی خۆیان ئەنجامبدەن‌و دەستەی سەرۆكایەتیش لە ئەنجامی كۆبوونەوەكە ئاگاداربكەنەوە....
دواتر گفتوگۆ لەسەر تەوەری كۆبوونەوەكە كرا كەبریتی بوون لە:
1. دەنگدان لەسەر جێگیركردنی بەڕێز (حسێن مەحمود ابراهیم) قائیمقامی قەزای رانیە لە وەكالەتەوە بۆ هەمیشەیی.
2. دەنگدان‌و بڕیاردان لەسەر هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ساڵی (2015)ی ئەنجومەن.
3.   پێشنیار بۆ دیاریكردنی بڕی پاشەكەوتكراوی مووچەی مووچەخۆران.
4. گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیارەكانی چارەسەری كێشەی هاووڵاتیان سەبارەت بە قەرزی سندوقی نیشتەجێبوون.
دوابەدوای كۆبوونەوەكەش سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وەڵامی پرسیاری كەناڵەكانی راگەیاندنی دایەوەو پوختەی كۆبوونەوەكەی بۆ راگەیاندنەكان خستەڕوو.




SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft