بەمەبەستی ئاگاداربوون لە كارو چالاكییەكانی رێكخراوو گفتوگۆكردن لەسەر ئەو چالاكییانەی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا ئەنجامدراون و پلان‌و هەنگاوی داهاتووی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، ئەمڕۆ(یەكشەممە) بەرواری (3/3/2019) بەڕێز (David E. Skaggs) ئەندامی پێشووی كۆنگرێسی ئەمریكاو جێگری سەرۆكی بۆردی رێكخراوی (NED) ئەمریكی، سەردانی ئۆفیسی سەرەكی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە زیاتر لە كاتژمێرێكی خایاند ناوبرا باسی لە پلان و كاری رێكخراوی (NED) ئەمریكی لە عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی كرد.
دواتر بەڕێز (ئاواز سەلیم عەبددوڵا) سەرۆكی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) باسی لە سەرەتای دامەزراندنی رێكخراوكردو دواتریش كارو چالاكییەكانی رێكخراوی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا خستەڕوو.
پاشان بەڕێز (ئارام كەمال) تیشكی خستە سەر پلانی كاری ئەمساڵی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)‌و هەنگاوەكانی داهاتووی رێكخراوی باسكرد.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی‌و بەردەوامی كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كردەوەو هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی بێلایەنی لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنیدا.
شایانی باسە لە ماوەی ئەمساڵدا ئەمە دووەمجارە هەردوو رێكخراوی (NED) ئەمریكی‌و رێكخراوی (كوردستان بۆهەمووان) دیدارو كۆبوونەوە ساز دەكەن‌و تاوتوێی رەوشی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكەن.
SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft