بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) لەدرێژەی سەردانەكانیدا بۆ لای فراكسیۆنەكانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی)، ئەمڕۆ (یەكشەممە) بەرواری (3/3/2019)، سەردانی بەڕێز (دانا جەزا عەلی) ئەندامی فراكسیۆنی (پارتی دیموكراتی كوردستان) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد. 
لە میانی كۆبوونەوەیەكدا (ئارام كەمال) بەڕێوبەری پڕۆژە لە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) تیشكی خستە سەر چالاكییەكانی پڕۆژەو چۆنیەتی هاوكاریكردن‌و بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی لەپڕۆژەكەدا.
پاشان بەڕێز (دانا جەزا عەلی) 
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ پێگەی ئەلكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان) دواو وتی:
"بە پێی ئەو ئەزموونەی كە پێشتر  لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) هەمانبووە لە گەڵ (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) ئەزموونێكی زۆر باشبوو، وەك دەزگایەكی بێلایەن و رێكخراوێكی كۆمەلگەێ مەدەنی چاودێری كار‌و چالاكییەكانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) بوون، ئەمەش تاقیكردنەوەیەكی سەركەوتووبوو.... "
هەر لەدرێژەی لێدوانەكەیدا (دانا جەزا عەلی) رایگەیاند: "وەك فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ ئەوەداین هەڵسەنگاندن بۆ پەرلەمانتاران بكرێت‌و هاوكارو پشتیوانی پڕۆژەكە دەبین." 
شایانی باسە بەڕێز (دانا جەزا عەلی) پێشتر ئەندامی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) بوو، ناوبراو هاوكاریكَی باش و بەردەوامی تیمی پڕۆژەی (بەهێزكردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و پتەوكردنی لەگەڵ هاووڵاتیاندا)بوو، كەلەلاەین رێكخراوەكەمانەوە جێبەجێدەكرا.
لەكۆتایشدا بەڕێوبەری پڕۆژە سوپاس‌و دەستخۆشی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ئاڕاستەی بەرێز (دانا جەزا عەلی)كرد لەبەرامبەر وەڵامدانەوەی ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی). 
شایانی باسە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) لەمساڵدا بەشێك لەپڕۆژەكانی تەرخانكردووە بۆ كاركردن لە گەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی كە لەلایەن رێكخراوی (NED )ی ئەمریكییەوە پاڵپشتی دەكرێت. 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft