لەمیانی بەشداریكردنی لە (كۆنگرەی یەكێتی و ئەنجومەنەكانی وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی)، كە ئەمڕۆ (چوارشەممە) (13/3/2019) لە (ربات)ی پایتەختی وڵاتی مەغریب ئەنجامدرا، (د. موسەنا ئەمین) ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەمیانی وتەیةكدا لە كۆنگرەكە، داوای لە وڵاتانی درواسێ  كرد كە دەستوەرنەدە كاروباری عێراق، بەتایبەت هەردوو وڵاتی (ئێران‌و توركیا) سەروەری خاکی عێراق بپارێزن و کێشە ئاسایشەکانی خۆیان دور لەزیان گەیاندن بەهاوڵاتیانی ئێمەو بەڕێگەی ئاشتی و دیموکراتی چارەسەر بکەن و مافی عێراق لە سەرچاوە ئاوییەکانی بپارێزن کە گەورەترین زیان دەگەیەنێت بەجوتیاران و کارەساتی ژینگەیی درووست دەکات.
شیاوی باسە (45) ولات بەشداری خولی چواردەیەمینی كۆنگرەكە بوون، كۆنگرەكەش دوو رۆژی خایاند.

 


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft