ئەمرۆ (پێنج شەممە) بەرواری (14/3/2019) لەشاری بەغداد (ئەحمەد حاجی رەشید)ی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  لەلایەن ژنانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)ەوە بانگهێشتکرا بۆبەشداریكردن لە (سیمیناری ژنانی سەرکردە)  کە لەلایەن (تۆری پەرلەمانتارانی وڵاتە عەرەبیەکان)ه وه سازکرا.
(ئەحمەد حاجی رەشید) لەسیمینارەكەدا وتەیەكی پێشكەشكردو لە میانی وتەكەیدا رایگەیاند: " ژنان پێویستیان بە پشتگیری نیە چونکە نەلاوازن و نەلە کاری سیاسی و ئیداریدا لە پاشەوەن، بەڵکو لەپێشی پێشەوەن و لەئیستادا لە زۆر بواردا پێشەنگن بۆیە من نەهاتووم بۆ سەرخستنتان بەڵکو هاتووم پشتیگرو هەماهەنگ بین."
لەكۆتاییدا وتەكەیدا، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی :"من (۹) ساڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بووم و ئێستەش لە خولی دووەمی پەرلەمانم تائێستا ژنانی پەرلەمانتارم نەدی هەڵوێستیکی حازم و توندییان هەبێت لە حکومەت کە بۆچی پشکی ئافرەت نادیدە دەگرێت؟ ، بۆیە پێشنیارم بۆ ئێوە ئەوەیە بایکۆتی کۆبونەوەی پێکهێنانی کابینەی حکومەت بکەن ئەگەر ژن کاندید نەکرا بۆ پۆستی وەزیری ،
پەیامیشم بۆ ژنانی پەرلەمانی کوردستان ئەوەیە بەبێ بوونی وەزیری ژن لە کابینەی تازەدا، بایکۆتی کۆبوونەکان بکەن و ئەگەر سەرۆکی هەرێمێش پیگەی تایبەتی دیاری نەکرد بۆ ژنان لە سەرۆکایەتی هەرێم بایکۆتی ئەویش بکەن."


تاکە پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق بەشداریم تیدا کرد ئەم وتانەم پێشکەش کرد.
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft