ئەمِرۆ (پێنج شەممە) بەرواری (14/3/2019) لە نوسینگەی تایبەتی بەڕێز جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، بەڕێز (د. بەشیر حەداد) لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنە كوردیەكان كۆبوویەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا  ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن گفتوگۆی لەسەر كرا، لە بەرەنجامی گفتوگۆكاندا چەندین بۆچوونی جیاواز ھەبوو، بەڵام زۆربەی فراکسیۆنەکانی کورد لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئەو بۆچوونەبوون کە کورد بە یەک لیست بەشدار بێت لە ھەڵبژاردنەکاندا لە کەرکوک. 
هەروەها دەستنیشانکردنی لیژنەکانی پەرلەمان و سەرۆکی لێژنەکان، بۆ ئەوەی بەپێی ئەو رێژەیەی کە لە پەرلەمانی عێراق بۆ کورد دانراوە، بە ڕاوێژ لەگەڵ فراکسیۆنەکان کاری لەسەر بکرێت. ھەروەھا بەپێی ڕێژەی کورسییەکان ئەو دابەشکارییە لە نێو فراکسیۆنەکاندا دابەشبکرێت، هەر لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر كرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیاندا، ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە ھەموو فراکسیۆنەکان بەیەکەوە سەردانی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ بکەن، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری دیموگرافیای ناوچەکە بن. 
هەر لەكۆبوونەوەكەدا بەشداربووان جەختیان لەسەر گرنگی كۆبوونەوەكە‌و پتەكردنی پەیوەندی نێوان فراكسیۆنە كوردیەكان‌و فراكسیۆنەكانی دیكە و هێزە نیشتمانیەكان، لە پێناو پەرەپێدانی هاوكاری كاری هاوبەش بەجۆرێك كە لەبەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیاندا بێت بێجیاوازی .

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft