هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان، دەڵێت پێویستە داهاتی ناوخوخۆی هەرێمی كوردستان بگەڕێـتەوە بۆ خەزێنەی فیدراڵی .

هەروەها ناوبراو باس لە ئەنجامی كۆبوونەوەیەكی (لیژنەی دارایی) دەكات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كە چۆن وەك ئەندامەكوردەكان پشتگییریان لەداوخواستی هاووڵاتیانی هەرێم كردووەو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی لیژنەی دارایی ، جارێکی تر لەسەر پشکی هەرێم و هەوڵدان بۆ برینی ئەو پشکەی ئێستا دێت بۆ هەرێم لەگەڵ بەشێک لە پەرلەمانتارانی لیژنەی دارایی لێمان بوو بە کێشەو گفتوگۆی توند .

ئەوئەندامەی لیژنەی دارایی دەڵێت: " وەک چۆن لە موازەنە توانیمان موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە کێشەی نەوت لابدەین وجیای بکەینەوە ، ئەمرۆش توانیمان پشکی موچە لە کێشەی داهاتی ناوخۆی هەرێم لابدەین "

بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەكە كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكە :

http://keodd.org/wtarview?wtar=16069&auther=5018

شایانی باسە بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە ئەمڕۆدا گفتوگۆی زۆر لەسەر دەكرێت و تائێسا نە حكومەتی هەرێم و نە نوێنەرانی كورد لە بەغدادو نە حكومەت‌و پەرلەمانی عێراقیش هاووڵاتیانی هەرێمیان لەو دڵە راوكێیە دەربازنەكردووەو تائێستاش فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیانین داخۆ مووچەكانیان بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت یان دەكرێتەوەو نیو مووچەو چارەكە مووچە؟


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft