بە مەبەستی بە دواداچون بۆ شایستە داراییەکانی گەنمی ساڵەکانی (2014،2015،2016) و هەروەها بری ئە وگەنمەی لە ساڵی (2019) دا وەردەگیریت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (پێنج شەممە) بەرواری (28/3/2019) ، نوێنەرە کوردەکانی لیژنەی داریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی (وەزیری بازرگانی حکومەتی عێراق)یان کرد .
لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری بازرگانی دڵنیایی داوەتە نوێنەرە كوردەكان کە بڕی (499) ملیار دینار لەبەردەستی وەزارەتدا هەیە تەنها چاوەرێی بریاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن و هەروەها باسیشی لەو داوایەی( مام فارس) کرد کە هەر کات بگاتە قۆناغی وکۆتایی پارەکە سەرف دەکەن .
لەو بارەیەوە بریارە لە ئایندەیەكی نزیکدا بۆ هەمان مەبەست نوێنەرە كوردەكان سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بكەن.
ئەو نوێنەرە كوردانە جوتیاران دڵنیا دەکەنەوە کە بەردەوام دەبن لە بەداواداچونەکانیان .
بەشداربووان: ( ئەحمەد الصفار، ئەحمەد حاجی رەشید، جەمال کۆچەر، شیروان میرزا، هۆشیار عەبدوڵڵا).

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft