ئە مڕۆ پێنج شە ممە (28/3/2018) شاندێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی دەڤەری (رانیەو قەڵادزێ)ی كرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ  داواو سكاڵای هاوڵاتیانی ناوچەكە، لە نزیكە وە گوێ بیستی سەرنج و داواكاری یە كانیان بوون، بڕیارە لەداهاتووشدا ئەنجومەنی پارێزگا كار لەسەر داواو داخوازی هاووڵاتیانی ناوچەكە بكات.
هەر ئەمڕۆ شاندێكی دیكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی (پارێزگای هەڵەبجە)یان كردو لەلایەن جێگری پارێزگاری هەڵەبجەو سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجەوە  پێشوازیان لێكرا، لەكۆبوونەوەكەدا باس لە کێشەکانی کۆمپانیای (GICO) ی ئەڵمانی کە ساڵی (2008) گرێبەستی لەگەڵ پارێزگای سلێمانی كردووە بە مەبەستی ئامادەکردنی ماستەر پلانی (شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و پێنجوێن و کەلار) ئامادە بکات و تائێستاش کارەکە تەواو نەكراوە 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft