بۆ بەدواداچوونی کاروباری هاوڵاتیان و چاودێری کردنی دۆسێیەكی تایبەت ئەمرۆ (دووشەممە) بەرواری (15/4/2019)  یسری رجب کمر ئەندامی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌و ئەندامی لیژنەی (مافەکانی مرۆڤ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی وەزیری کۆچ‌وکۆچبەرانی کرد لە شاری بەغداد، لە میانی سەردانەكەدا ناوبراو لەگەڵ وەزیری (كۆچ‌و كۆچبەرانی عێراق) كۆبوویەوە .
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕەوشی پەنابەرانی هەرێم و بارودۆخی ئەو هاوڵاتیانەی کە دانیشتووی پارێزگا زیان لێکەوتووەکانی شەپۆلی لافاوەکەی ئەم دواییەن گفتوگۆیان لەسەركرا.
لە کۆتاییدا وەزیری کۆچ وکۆچبەرانی عێراق بەڵێنی چاودێری وخزمەتکردنی زیاتری پەنابەرانی هەرێم وخەڵکی زیان لێکەوتووی شەپۆلی لافاوەکەدا .

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft