‎ د. رێبوار كەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی  عێراق بە ماڵپەڕی (خەندان)ی رایگەیاند، هیچ گرفتێک لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە نییە، دەشڵێت، "حکومەتی هەرێم موچەی فەرمانبەران بۆ پینەکردنی گەندەڵییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت".
‎هیچ گرفتێک لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە نییە، بەغدا موچەی مانگەکانی ۱و۲و۳ی ناردوە".
‎‎لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی کانونی دوەمی 2019، رێبوار کەریم وتی، "بەغدا موچەی ناردوە، بەڵام حکومەتی هەرێم موچەی فەرمانبەران بۆ پینەکردنی گەندەڵییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت، نابێت موچەی فەرمانبەران بۆ هیچ کارێکی دیکە بەکاربهێنرێت و ئەوە مافی فەرمانبەرانە"
‎رێبوار کەریم دەسخۆشی لە مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات بۆ ئەنجامدانی ناڕەزایی و رایگەیاند، "پێویستە فەرمانبەران داکۆکی لە مافەکانیان بکەن و ناڕەزایی دەرببڕن لە ئاست پێنەدانی موچەکانیان".

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft