د. رێبوار كەریم: هەرێم پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی داوەتە قەزری كۆمپانیاكان‌و وەبەرهێنەران
كەریم عەلی: لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا (24) پالاوگەی نایاسایی هەن
لە درێژەی زنجیرە بەرنامەكانی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) ئەمڕۆ (یەكشەممە) بەرواری (21/4/2019) دەیەم بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) پێشكەشكرا بەمیوانداری هەریەكە لە بەڕێز(د. رێبوار كەریم) ئەندامی سەربەخۆ‌و  وئەندامی لیژنەی (پەیوەندییەكانی دەرەوە) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەروەها بەڕێز (كەریم عەلی) سەرۆكی لیژنەی (پیشەسازی‌و وزەو بازگانی‌و سامانە سروشتیەكان) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
د.رێبوار كەریم: وەزارەتی دارایی هەرێم شەفاف نییەولەناوخۆشیاندا گرفتیان هەیە

بەشی یەكەمی بەرنامەكە تایبەت بوو گفتوگۆكردن لەگەڵ  بەڕێز(د. رێبوار كەریم) ئەندامی سەربەخۆ‌و  وئەندامی لیژنەی (پەیوەندییەكانی دەرەوە) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
 لەم بەشەدا وێڕای گفتوگۆكردن لەسەر كارە سەرەكییەكانی  لیژنەی (پەیوەندییەكانی دەرەوە) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، هەروەها گرنگی‌و زەرەورەتی لیژنەكە بۆ عێراق‌و هەرێمی كوردستان‌و پارێزگای سلێمانی خرانەڕوو.
سەرەتا (د.رێبوار كەریم) ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە لیژنەكەیان لیژنەیەكی سیادییە‌و ئیش‌و كارەكانی بۆ سەرجەم هاووڵاتیانی عێراقە بەگشتی بەهەرێمی كوردستانیشەوە، هەروەها وتی یەكێك لەكارە سەرەكییەكانی لیژنەكە داڕشتنی سیاسەتی دەرەكی عێراقە، كە بێگومان كوردیش لە داڕشتنی ئەو سیاسەتەدا رۆڵی گرنگ دەگێڕێت .
 "سەبارەت بە كاری لیژنەكەش تایبەت بە پارێزگای سلێمانی، (د. رێبوار) وتی: لەماوەی رابردوودا رۆڵێكی گرنگی هەبوو لە هەڵگرتنی ئەو گەمارۆیەی لەسەر فڕۆكەخانەی  سلێمانی هەبوو، ئەمە لەلایەك. لە لایەكی دیكەشەوە دەمانەوێت بەرنامەی كاتی گەشتەكان لە فڕۆكەخانەی سلێمانی گۆڕانكاری تێدابكەین‌و رێكبخەینەوە، چونكە بەشێك لەگەشتەكان لەكاتژمێر (3و4و5)ی شەودا ئەنجامدەدرێن، ئەمەش نیگەرانی لای گەشتیاران دروستكردووە، بۆیە لە هەوڵداین بۆ ئەوەی كاتی گەشتەكان بەشێوازێكی نوێ ریكبخەین‌و گەشتەكان بكەونە سەرلەبەیانی یان نیوەرَوان.
سەبارەت بە هەڵگرتنی ڤیزاش لە نێوان عێراق‌و چەند وڵاتێكی دیكەدا ئەو ئەندامەی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە لەهەوڵداین لە داهاتوودا ڤیزا لەنێوان عێراق‌و هەریەكە لە لوبنان‌و روسیاو ئۆكرانیاشداهەڵبگیرێت.
تەوەرێكی دیكەی بەرنامەكە تایبەت بوو بە پرسی مووچی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە كە لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە رەوانە دەكرێت.
(د. رێبوار كەریم) وتی "وەزارەتی دارایی هەرێم شەفاف نییەولەناوخۆشیاندا گرفتیان هەیە"
بەغداد تائێستا سێگوژمەی رەوانەی هەرێم كردووە بۆ مووچەی ماگەكانی (1و2و3)‌و بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا گوژمەی مانگی (4) بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، لەبەر ئەوە هیچ بیانوویەك نییە بۆ دابەشنەكردنی مووچە. (د. رێبوار) وای گوت.
هەروەها ئەندامەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی رایگەیاند: بەدواداچوونمان كردووە بۆ ئەم بابەتەو سەرەداومان دەستكەوتوە، كە هەرێم پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی داوەتە قەزری كۆمپانیاكان‌و وەبەرهێنەران، كەئەمەش جێی قبوڵ نییە، چونكە هەر دەستبردێك بۆ مووچەی خەڵك بەتاڵانبردنیەتی 
 لە كۆتایدا (د. رێبوار كەریم) وتی لەهەفتەی داهاتوودا دەگەڕێنەوە بەغدادو كاری جدی لەسەر ئەم بابەتەو بابەتی پارەی گەنمی جوتیاران دەكەین كەئەویش گەندەڵی تێداكراوە بەغداد كەیسی گەندەڵیەكەی ئاشكراكردووە

كەریم عەلی: چەندجارێك یاداشتم داوەتە سەرۆكایەتی ئەنجومەن كە دۆسێی لیژنەكەم بدەنێ، بەڵام تائێستا دۆسییەكەیان تەسلیم نەكردووم

لە بەشی دووەمی بەرنامەكەدا  گفتوگۆ لەگەڵ (كەریم عەلی) سەرۆكی لیژنەی (پیشەسازی‌و وزەو بازگانی‌و سامانە سروشتیەكان) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرا.
 لەمیانی بەرنامەكەدا تاوتوێی چەند پرسێك كرا، لەوانەش كارەكانی لیژنەی پیشەسازی‌و وزە، گرفت‌و رێگریەكانی بەردەم لیژنەكە، سستی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
لە سەرەتادا (كەریم عەلی) باسی لە ئەركەكانی لیژنەكەیان كرد‌و هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە ئەم لیژنەیە بەكێكە لە لیژنە گرنگەكانی ئەنجومەن.
هەروەها سەبارەت بەپلان‌و داهاتووی لیژنەكە، نابراو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە بەنیازن بەشێوەیەكی جدی خزمەتی هاووڵاتیان بكەن لەو چوار سێكتەرەی كە لە بازنەی لیژنەكەدا كۆكراونەتەوە كە بریتین لە (پیشەسازی، وزە، بازرگانی، سامانی سروشتی).
هەروەها سەبارەت بەكێشەو گرفتەكانی بەردەم لیژنەكەش، ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێگا وتی: "لایەنی ئیداری، بوننی مەركەزیەت بەتایبەت لەسێكتەری سوتەمەنیدا، لەگرنگترین رێگرەكانن".
سەبارەت بە دروستكردنی بەنزینخانەیەك لە (سەرچنار) سەرۆكی لیژنەی  (پیشەسازی‌و وزەو بازگانی‌و سامانە سروشتیەكان) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "ئەو دۆسییەیە پێشتر كاری لەسەر كراوە ئەوكاتە من لە لیژنەكەدانەبووم‌و ئاگادارنیم، چەندجارێكیش نوسراوو یاداشتم داوەتە سەرۆكایەتی ئەنجومەن كە تەواوی دۆسێی لیژنەكەم بدەنێ، بەڵام تائێستا دۆسییەكەیان تەسلیم نەكردووم، كەی دۆسیەكەشمان وەرگرت ئەوكاتە بەدواداچوونی جدی بۆ ئەو بابەتەدەكەین."
سەبارەت بە گرانی نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی (كەریم عەلی) رایگەیاند، لە عێراقدا حكومەتی عێراق پاڵپشتی بەزینخانەكان دەكات یەك لیتر بەنزین لە بەنزینخانەی حكومی (450) دینارە، لەبەنزینخانەی ئەهلیش بە (500) دینارە، بەڵام لە هەرێم  حكومەت ئەو پاڵپشتیە ناكات‌و بۆیە كەرتی تایبەت كەی ویستی نرخی بەنزین بەرزدەكاتەوە.
تایبەت بە سستی لە دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان، ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی بەراستی شەرمە لەسلێمانی نەوت هەبێت‌و پاڵاوگە هەبن بەڵام بچین لەبەغداوە نەوت بهێنین بەسەر هاووڵاتیانی خۆماندا دابەشی بكەین، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد ئەو نەوتەی لە پارێزگای سلێمانی دابەشدەكرێت لە سەر داووای بەڕێز (پارێزگاری سلێمانی)بووە.
لە كۆتا تەوەری بەرنامەكەشدا  سەرۆكی لیژنەی  (پیشەسازی‌و وزەو بازگانی‌و سامانە سروشتیەكان) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی بەداخەوە تائێستا لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا (24) پالاوگەی نایاسایی هەن‌و فەرمانی وەزارەتی ناوخۆش هەیە بۆ لابردنی سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەكانی هەرێمی كوردستان بەڵام بەداخەوە تائێستا ئەو فەرمانە جێبەجێنەكراوە، ئەم پاڵاوگە نایاساییانە بوونەتە یەكێك لەهۆكارە سەرەكییەكانی پیسبوونی ژینگە".
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری (رێكخراوی NED )ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی (یەكشەممە) كاتژمێر (2:00) بۆ (3:00)ی پاشنێوەڕوان بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت.
SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft