(سەرکەوت شەمسەدین) ئەندامی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، بەیاوەری نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی بەڕێوەبەرێتی پاسپۆرتی سلێمانی كرد 
رۆژی دووشەممە ( 2019/6/10) پەرلەمانتار (سەرکەوت شەمسەدین) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، سەردانی بەڕێوبەرێتی پاسپۆرتی سلێمانی کرد‌و لەلایەن عەمیدی مافپەروەر (سالارعبدالله) بەڕێوبەری (پاسپۆرت)ی پارێزگای سلێمانییەوە پێشوازیان لێکرا.

  لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ پێگەی ئەلكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) (سەركەوت شەمسەدین) وتی: " مەبەستی سەردانەکە بۆ بەدواداچوون بوو بۆ کێشەی دەرهێنانی پاسپۆرتی هاووڵاتیانی دەرەوەی پارێزگا لەوانەش ئەو یەزیدیانەی كە نیشتەجێی پارێزگای سلێمانین، و دەروازە سنوورییەکان".
هەروەها ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتی: "دەرکەوت كێشەكە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانییەوە نییە، بەڵكو كێشەكە لەبەغدایەو لە هەوڵداین بۆ ئەوەی لە داهاتوو ئەو كێشەیە لە بەغداد چارەسەر بكەین"

SHARE
© Copyright 2023 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft