ئەمڕۆ( پێنج شەممە) بەرواری (13/6/2019)، سێ نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) (ئەحمەد حاجی رەشید، سەرکەوت شەمسەدین، هۆشیار عەبدوڵا) سەردانی دادگای فیدراڵییان کرد لە شاری بەغداد، بەمەبەستی بەدواداچون بۆ کەیسی سکاڵای وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵ لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی بەرێزی کۆبوونەوە.
دواتیش لە تەلاری (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) هەر سێ نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا ، لە میانی كۆنگرەرۆژنامەوانیەكەدا رایانگەیاند: "دۆسێی نەوتی هەرێمی کوردستان و چارەسەری دەستوری و یاسایی بە پرسێکی گرنگ و نیشتیمانیی دەزانین و ئەم کوتلە سێ کەسیە کە لە سێ فراکسێۆنی جیاوازدا بۆی کۆبوینەتەوە کاری جدی و فرە رەهەندی لەسەر دەکەین و لە ئاستەکانی دادگا و پەرلەمان و حکومەت و میدیا و شەقام بەدوایدادەچین".
هەروەها ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد كە: "مەلەفی نەوتی هەرێم بەم شیوەیەی ئێستا سەرچاوەی کێشە بنەرەتیە کارگێری و ئابوری و سیاسیەکانە و بە دیدی ئێمە دەبێ گۆرینی ریشەیی تیدا بکرێت بە شیوەیەک بخرێتە خزمەتی خەلکەوە نەک مافیاکان ".
"لە كۆی (46) نوێنەری هەرێمی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەران تەنها (3) نوێنەر بەشداربوون" 

شیاوی باسە لەگەڵ ئەوەی بەغداد مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كاتی خۆیدا دەنێرێت، بەڵام لەهەرێمدا لە كاتی خۆیدا مووچە دابەشناكرێت و تائێستا حكومەتی هەرێم مووچەی چەند مانگێكی فەرمانبەرانی دابەشنەكردووە
لەماوەی رابردووشدا بە تۆمەتی دابەشنەكردنی  موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان، (غالب محەمەد عەلی) لە داواکاری گشتی عێراق سکاڵای لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمارکرد
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە نوێنەرانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پرسێكی ئاوادا یەك دەنگ نین لە كۆی (46) نوێنەری هەرێمی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەران تەنها (3) نوێنەر بەم كارە هەستاون‌و تەنانەت كۆی ئەندامانی فراكسیۆنەكانیشیان لەم كارەدا بەشدار نەبوون . 


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft