بەمەبەستی زیاتر ئاگاداربوون لەكارو چالاكییەكانی رێكخراوو هەرورەها گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەكانی داهاتووی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان. ئەمڕۆ (سێ شەممە) بەرواری (18/6/2019) شاندێكی رێكخراوی (NED)ئەمریكی سەردانی ئۆفیسی سەرەكی رێكخراویان كرد.
شایانی باسە ساڵانە رێكخراوی (NED)ئەمریكی سەردانی هەرێمی كوردستان وعێراق دەكەن‌و ئەو رێكخراوانە بەسەر دەكەنەوە كە لەلایەن ئەوانەوە پاڵپشتی دارایی دەكرێن.
رێكخراوی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED- National Endowment for Democracy ) دامەزراوەیەكی ئەمەریكی قازانجنەویستی تایبەتە بە گەشەپێدان‌و پاڵپشتیكردنی دامەزراوە دیموكراتییەكان لەهەمو جیهاندا، كەلەلایەن كۆنگریسی ئەمەریكییەوە ساڵانە بودجەی تایبەتی بۆدیاریدەكرێت، ئەویش ساڵانە پاڵپشتی زیاتر لە (1200) هەزارو دو سەد پڕۆژەی گروپە ناحكومییەكان لە (90) نەوەد وڵاتدا دەكات. 
(NED) باوەڕی بەوەیە كە ئازادی خولیایەكی جیهانی مرۆڤایەتییە، دەبێت لەرێگەی گەشەپێدانی دامەزراوە دیموكراتییەكانەوە بهێنرێتەدی، بەها دیموكراتییەكان لەرێگەی تاكە هەڵبژاردنێكەوە بەدیناهێنرێن، هەروەها پێویست ناكات بە دوبارەكردنەوەی نمونەی وڵاَتە یەكگرتوەكان یان هەر وڵاتێكی دیكە بێت، بەڵكو بەگوێرەی پێویستییەكان ‌و دابونەریت‌و كەلتورە سیاسییە جیاوازەكان گەشەدەكات.


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft